بەڕیوەبەرایەتی كاروباری ئێزیدییەكان:  سوكایەتی بەهەر ئاینێك شەرمەزار دەكەین کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ئێزیدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە روونكردنەوەیەكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “سووکایەتی بەر هەر ئایینێک شەرمەزار دەکەین و ئەوانەی دەبنە هۆکاری تێدانی ئارامیی هەرێمی کوردستان، سزا بدرێن."

ئەمڕۆ هەینی (28/نیسانی/ 2023) بەڕیوەبەرایەتی كاروباری ئێزدیان روونكردنەوەیەكی لەسەر هێرشی چەند كەسێك بۆ مزگەوتی (الرحمن) بڵاوكردەوە، لە بەشێكی ئەو روونكردنەوە هاتووە، "هەموو سووکایەتییەک بە هەر ئایینێک" رەتدەکاتەوە و لەبارەی هێرشی چەند کەسێک بۆسەر مزگەوتێک لە شنگال دەڵێت، بێڕێزیکردن لە رەوشتی ئێزدییەکان نییە و ئەوان هێرش ناکەن."

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ئیزدییەکان پێیوایە، کە ماوەیەکە دەڤەری شنگال تووشی رووداوی "نەخوازراو و، تێکدەرانە" دەبێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ئارامی لە ناوچەکە، هاوکات هەبوونی هێزی نایاسایی لە شنگال دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە. دەشڵێت، تاکە چارەسەر بۆ دۆخی سنوورەکە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدایە.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو جۆرە رووداوانە لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "جۆرە کارێکی تێکدەرانە" لە شنگال بۆ "نەبوونی ئارامی و بوونی هێزە چەکدارە نایاساییەکان" لە شارەکە گەڕاندووەتەوە، کە وەکو ئاماژەی پێکراوە، “هەموو لایەنەکانی ژیانی ئاڵۆزکردوون، ئەمەش بەهۆی سیاسەتە نادروستەکەی حکومەتی عێراقەوەیە."

بەڕیوەبەرایەتی كاروباروباری ئێزیدییەكان ئاماژە بەوەش دەكات، هەندێک کەسی تێکدەر هەن دەیانەوێت درز بخەنە ئەو دیوارەی کوردستان ئاوەدانی کردووە، بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بە مافە رەسەنەکانیان شاد ببن. ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمە لەو بڕوایەداین، خەڵکی ئێمە ئاگاداری پلانەکانی دوژمنەکانمانن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین