دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان كردبوو کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، لە دوو چالاکى جیادا، "دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لەدوو هاوڵاتی كردبوو."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/نیسان/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتبار تۆماركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لێدەكرێت ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات و لە دوو چالاكی جیادا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى هاتووە، هەریەك لە تۆمەتباران، "ب، ع، خ و س، أ، ع بەناسنامە کورد، بەبڕیاری بەڕێز داوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین