ئەمریكا هیچ سەربازێك رەوانەی سوودان ناكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی هیچ سەربازێك بۆ ئاشتەوایی رەوانەی سوودان ناكات. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكایش دەڵێ‌، "چەكدارانی كۆمپانیای فاگنەری رووسی لە سوودانن".

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2023 جیك سۆلیڤان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، وڵاتەكەی هیچ پلانێكی نییە بۆ رەوانەكردنی هێزی پاراستنی ئاشتی و سەربازی ئەمریكی بۆ سوودان، بەڵام جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی داوە، هێز بە ناوچەكە بڵاوبكرێتەوە.

سۆلیڤان داوای لەلایەنە شەڕەكەرەكانی سوودان كرد، ئاگربەست رابگەیێنن، هەروەها پێشبینی كرد شەڕی سوودان ماوەیەكی زۆر بخایەنێ‌.

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گوتی، "چەكدارانی فاگنەری رووسی لە سوودانن". بلینكن دووپاتیشی كردەوە بوونی ئەو هێزە لە سوودان مایەی نیگەرانییە.

لە 15ی ئەم مانگەوە جەنگێكی ناوخۆی لە سوودان لە نێوان سوپای سوودان بە فەرماندەیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەكانی پاڵپشتی خێرا بە سەرۆكایەتی محەمەد حەمدان حمیدتی هەڵگیرساوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین