فەرماندەی میحوەری پێنجـی پێشمەرگە: دۆخی پەلکانە ئارام بووەتەوە کوردستانی

نوچەنێت

دوای ئاڵۆزییەکانی هەینیی رابردوو لە گوندی پەلکانە و دوێنێش شەممەش هێزێكی پێشمەرگە بەرەو ئەو سنوورە جووڵەی پێكرا، فەرماندەی هێزەکە دەڵێت، دۆخەکە ئارام بووەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە (23/نیسانی 2023) نووری حەمەعەلی، فەرماندەی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، "دوای جووڵاندنی هێزی پێشمەرگە بەرەو گوندی پەلکانە، ئێستا لە سنوورەکە دۆخەکە ئارامە."

سەبارەت بە عەرەبە هاوردەكانیش ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو عەرەبانەی هێنرابوونە گوندەکە لەوێ نەماون. ئێستا دۆخەکە ئارامە".

سەبارەت بە حكومەتی عێراقیش بەرانبەر ئەو گرژیانەی چەند رۆژی رابردوو هیچ بەرپرسانی یەكەمی حكومەتی عێراق هیچ هەڵوێستیان دەرنەبڕیووە. 

گوندی پەلکانە دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکووک و سەر بە شارۆچکەی سەرگەڕانە کە شارۆچکەکە (42) گوندی لەسەرە و زۆربەی گوندەكان رووبەڕووی هەوڵی تەعریبکردن بوونەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هاونیشتمانیانی گوندی پەلکانە و عەرەبە هاوردەکاندا دروستبوو، دواتر عەرەبە هاوردەکان بۆ پشتیوانی خۆیان عەرەبێکی زۆریان بردە گوندەکە و ئاڵۆزییەکان پەرەیان سەند و بەو هۆیەوە، هێزێكی پێشەمەرگە بەرەو ناوچەكە بەرێكەوت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین