دەستگیركردنی راشید غەنووشی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە راپۆرت و شیکاری

نوچەنێت

ئامادەكردنی: ئیسماعیل تەها

لە چەند رۆژی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی توونس هەڵیان كوتایە سەر ماڵی راشید غەنووشی، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی  ئەو وڵاتە و سەرۆكی پارتی راپەرینی ئیسلامی، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كاردانەوەی لێكەوتەوە، داوا دەكەن ئەو كەسانەی لە سەر ئازادی رادەربڕین دەستگیركراون ئازاد بكرێن،

ستیڤان دوجاریك، گوتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆی بەرانبەر راپۆرتە بەردەوامەكانی دەستگیركردنی بەرپرسانی سیاسی و كۆمەڵگەی مەدەنی لە تونس و هەڵكوتانە سەر نووسینگەكانی بزووتنەوەی راپەڕینی توونسی دەبڕی، ستیڤان جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، پێویستە سەرۆك و حكومەت توونس پابەند بن بە سەروەری یاسا و رێكارە یاسایییە پێویستەكان، لێكۆڵینەوەكانیان پاك و بێگەر بێت و بەگوێرەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەكان بێت، كە توونس ئەندامی ئەو رێككەوتنەیە.

گوتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان داواشی كرد، پێویستە بە زووترین كات ئەو كەسانەی لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایی و رادەربڕین دەستگیركراون ئازاد بكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەستگیركردنی سەرۆكی بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی بەشێكە لەو هەڵمەتەی دەستگیركردن ئەوەش مایەی دڵەڕاوكێیە، داواشی لە توونس كردووە رێزی سەرەوەری دادپەروەری و مافەكانی مرۆڤ بگرێت.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هاتووە، پاریس جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پاریس پابەندە بە ئازادی رادەربڕین و رێزگرتن لە سەروەری یاسا، پێویستە دەسەڵاتداران رێزی سەربەخۆیی دادپەروەری و مافەكانی بەگریكردن بگرن.

لە لایەكی ترەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس سەبارەت بە راگرتنی سەرۆكی پارتی راپەڕینی ئیسلامی قسە دەكەم، سەبارەت بەو پەیوەندیەش گوتی، تا ئێستا دەرفەت نەبووە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس بكەم، بەڵام ئەگەر دەرفەت بوو، ئەوا پێیان دەڵێم، "بە بۆچوونی ئێمە ئەو دەستگیكردنەوەی ئێستای غەنووشی گوناو نییە."

لە لایەكی ترەوە گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایەگیاند، یەكێتی ئەوروپا بەو پەڕی نیگەرانییوە چاودێری رووداوەكانی ئەو دواییەی تونس و دەستگیركردنی راشید غەنووشی سەرۆكی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی تونس و داخستنی بارەگانی ئەو پارتە دەكات، داواش دەكەین رێز لە مافەكردنی بەرگری و گرەنتی دادگایەكی دادپەروەرانە بكرێت، كە ئەوە دوو خاڵی سەرەكین لە هەر دیموكراسییەك.

لەبەرانبەردا قەیس سەعید، سەرۆكی تونس رایگەیاند، "قەیس سەعید جەنگێكی ئازادكردنی نیشتیمانی دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی سەروەری بۆ سەر هەموو وڵات بگێڕێتەوە، دژ بە هەموو ئەوانەش دەوەستینەوە كە هەوڵیان دەدا ئاژەوەگێری لەناوخۆی وڵات بكەن و ڵات پارچە پارچە پارچە بكەن.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە هێزەكانی تونس دەستیان بە هەڵمەتێكی دەستگیركردنی (20) كەسایەتی ئۆ پۆزسیۆن كردووە، كە زۆربەیان سەر بە پارتی راپەڕین و هاوپەیمانیەكانیانن، لە چەند رۆژی رابردووش راشید غەنووشیان دەستیگركرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین