سەرۆک بارزانى بە بۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆرى ئێزیدییەکان: هیوادارم كۆتایی بەو ئازارەکانتان بێت
نوچەنێت:
سەرۆک بارزانى بەبۆنەى جەژنى سەرى ساڵى ئایینى ئێزدى پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیوادارم "كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە."
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (18/نیسان/2023) سەرۆک مەسعود بارزانى، بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر) بڵاوکردەوە تێیدا پیرۆزبایی لە ئێزیدییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات.
دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر):
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی(چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مسعود بارزانی
18ـی نیسانی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment