باڵیۆزی ئەمریكا بەڵێنێك بە سەرۆكی عێراق دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق بۆ لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق دووپاتی دەكاتەوە، وڵاتەكەی بەگوێرەی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە هاوكاریكردنی عێراق لە تەواوی بوارەكان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردووەتەوە، سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەتەوە، تێیدا سەرۆك كۆماری پێزانینی هەبووە بۆ بەردەوامبوونی پاڵپشتییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لە تەواوی بوارەكان.

رۆمانۆسكیش لەلایەن خۆیەوە دووپاتی كردووەتەوە، ئەمریكا لە عێراق لە رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی هاوكارییە پێویستەكان بۆ عێراقییەكان.

ئەمریكا و عێراق لە ساڵی 2008 رێككەوتنێكی "دۆستایەتی و هاریكاری"یان واژو كردووە، كە چەندان لایەنی ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری دەگرێتەوە، لە مانگی نیسانی 2021 جارێكی تر عێراق و ئەمریكا بە بەشداربوونی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنەكەیان نوێ‌ كردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین