هێزە سەربازييەكانى سوودان ئاگربەستيان راگەياند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەدواى پەيوەندى تەلەفۆنى نێوان ئەنتۆنى بلينكين، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لەگەڵ محەمەد حەمدان دەقلۆ، فەرماندەى هێزەكانى پاڵپشتى خێرا، بۆ ماوەى (24) كاتژمێر ئاگربەستى راگەياند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/نيسان/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە هێزەكانى پاڵپشتى خێرا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر بڵاويكردەوە، "دواى پەيوەندى راستەوخۆى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لەگەڵ محەمەد حەمدان دەقلۆ و هەوڵەكانى وڵاتانى دۆست بۆ راگرتنى ئەو شەڕە لەپێناو كردنەوەى رێگە بۆ هاووڵاتيانى سڤيل و بريندارەكان، لاى خۆمانەوە رەزامەنديمان لەسەر راگرتنى ئەم شەڕ بۆ ماوەى (24) كاتژمێڕ راگەياند.

بلينكن بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەى سووپاى سوودان و فەرماندەى هێزەكانى پاڵپشتى خێراكردووە، جەختى لەسەر راگرتنى خێراى ئەو شەڕەى نێوانيان كردۆتەوە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى وەزى دەرەوەى ئەمەريكا پێى داواى لێكردوون پێويستە رێگە بە گەياندنى هاوكارى مرۆيى بۆ زيانلێكەوتوانى ئەو شەڕە بكرێتەوە.

لە چەند رۆژى رابردوو شەر و پێكدادان لە نێوان هێزەكانى پاڵپشتى و سوپاى سوودان دروست بوو، تا ئێستا زياتر لە (200) كەس كوژراون و هەزار و (800) كەس بريندار بوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین