سوودانى: پابەندین بە دابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایدەگەیێنێت، حکوومەتى عێراق پابەندە بە دابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان. دەشڵێت، نەوتى کوردستان لەم نزیکانە هەناردەى دەرەوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە (17/نیسان/2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رووداوى ڕاگەیاند، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە و پێیەوە پابەندین.
سەبارەت بە دووبارە ناردنەدەرەوە و فرۆشتنى نەوتى کوردستان، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت، لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ کراوە و لەو نزیکانە ناردنەدەرەوەى نەوت دەستپێدەکات، وە ئەمڕۆ کۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ کڕیارانی نەوت گرێبەستێک واژۆ دەکەن و لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوت (ـی هەرێمی کوردستان) دەستپێدەکاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment