بە دوو هۆكار هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێناكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئۆنلاین لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە دوو هۆكار وەستاوە یەكەمیان پەیوەندی بە توركیاوە هەیە و ئەویتریش پەیوەندی بە رێكارییەكانی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقییەوە هەیە.

ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئۆنلاین دوێنێ‌ هەینی 14ی نیسانی 2023 لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، "بە دوو هۆكار هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا دەستپێناكاتەوە" لە وردەكارییەكە هاتووە، توركیا دەیەوێ‌ دانوستاندن لەسەر ئەو بڕە پارەیە بكات كە دادگاكەی پاریس وەك قەرەبوو دەیخاتە ئەستۆی توركیاوە و بڕەكەی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارە.

هۆكارەكەی تریش ئەوەیە سۆمۆ لەسەر تەواوكردنی بابەتە تەكنیكییەكان وەستاوە، تا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەناردەكە دەستپێبكاتەوە. ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ زانیارییەك كردووە كە لە ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاوكراوەتەوە و تێیدا گوتراوە، تا ئێستا هیچ فەرمانێك بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە نییە.

زیاتر لە سێ هەفتەیە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان وەستاوە، ئەمەیش دوای بڕیارێك لە لایەن لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهان درا، بەڵام دواتر حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم رێككەوتن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین