شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزێكی پاڵپشتیكراو لەلایەن رووسیا دروست دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگەی رووسی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات لە شارۆچكەی تایبە لە دێرزوور شەڕ و پێكدادان لەنێوان هەسەدە و فەیلەق پێنج دروست بووە كە ئەم فەیلەقە لەلایەن رووسیاوە پاڵپشتی دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی نیسانی 2023 روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاشكرای دەكات شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سووریا دیموكرات "هەسەدە" و هێزەكانی "فەیلەق پێنج لە هەر دوو شارۆچكەی جەدید عەكیدات و تایبە لە پارێزگا دێرزوور دروست بووە. 

سەبارەت بە هۆكارەكە روانگەكە دەڵێ‌، سەرەتا چەكدارێكی خۆسەر كەسێكی لە فەیلەقی پێنج كوشتووە، ئەویش بكوژەكەیان كوشتووە و دەستیان بەسەر لاشەكەی داگرتووە، بۆیە شەڕو پێكدادان دروست بووە و لە ئەنجامدا چەندان بریندار هەیە. سەرەڕای ئەمەیش هەموو هێ.ەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە و فڕۆكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشیش لەناوچەكە گەڕاوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین