سەرەڕای نێوەندگیریی وڵاتان هێشتا ڕێککەوتن لە غەزە نەکراوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوە فەلەستینییەکانی نزیک لە گفتوگۆکان ئاشکرای دەکەن، "ناوبژیوانانی ئەمەریکا و عەرەب هەندێک پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەزە بەڵام ئەم هەنگاوانە بەس نەبوون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن".

ڕۆژی پێنجشەممە (نۆی کانوونی دووەمی/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵایکردەوە، "هەرچەندە گفتوگۆکانی بە مەبەستی گەیشطن بە ئاف=گربەست و ڕێککەوتن بەردەوامن، بەڵام سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی فەڵەستین، نزیکەی (17) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە".

هەریەکە لە قەتەر، ئەمەریکا و میسر هەوڵی گەورە دەدەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە.

بەرپرسێکی فەلەستینی نزیک لە هەوڵەکانی ناوبژیوانی دەڵێت، "نەبوونی ڕێککەوتن تا ئێستا مانای ئەوە نییە کە وتووێژەکان بەرەو هیچ پێشهاتێکیان نەبووە، هەوڵەکان جددین و بەردەوامن".

بە گوێرەی ئامارەکانی بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین بەهۆی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە (46) هەزار هاووڵاتی کوژراون. دەزگا مرۆییەکان دووپاتی دەکەنەوە، "زۆربەی ناوچەکە وێران بووە و زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەکە کە نزیکەی (2.1) ملیۆن هاووڵاتین چەند جارێک ئاوارە بوون و ڕووبەڕووی کەمی ئاو، خۆراک و دەرمان دەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین