ترەمپ دوو بازرگان وەك باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئیسپانیا و هۆڵەندا دەستنیشان كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هەریەکە لە باڵیۆزانی وڵاتەکەی لە ئیسپانیا و هۆڵەندا دەستنیشان دەکات. لە ئەمەریکا دانانی باڵیۆز لەلایەن سەرۆکەوە پێویستی بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی پیران هەیە.

ڕۆژی هەینی (سێی کانوونی دووەمی/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، "بازرگانێکی ئەمەریکی بە ڕەگەز کوبایی بەناوی بنیامین لیۆن، وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسپانیا و جۆ پۆپۆلۆ، وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە هۆڵەندا دەستنیشان کرد".

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "لیۆن بازرگانێکی زۆر سەرکەوتوو، سوارچاک و خێرخوازە، لە تەمەنی (16) ساڵیدا لە کوباوە کۆچی بۆ ئەمریکا کردووە".

هەروەها سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەبارەی پۆپۆلۆ کە وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەمستردام دەستنیشان کراوە، گوتی "جۆ بازرگانێکی سەرکەوتوو و خێرخوازە شارەزایی لە زۆر کەرتی جیاوازدا هەیە."

هاوکات ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و کێن کیس وەک یاریدەدەری وەزیر بۆ سیاسەتی باج دووپات کردەوە، هەروەها ئەلێکساندرا پریتی، وەک ڕاوێژکاری باڵای وەزیری خەزێنەی دیاریکرد و بە جێبەجێکارێکی بەتوانا لە پەیوەندییە گشتییەکان وەسفی کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین