ئەمەریکا: لە یارمەتیدانی سووریا بەردەوام دەبین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمەریکا ئامادەیە کارئاسانی بۆ سووریا بکات و دەشڵێت بەردەوام دەبین لە هاوكارییەكانمان، دەسەڵاتدارانی نوێی سووریاش ئامادەیی هەماهەنگییان دەڕبڕیوە.

ڕۆژی دووشەممە (شەشی کانوونی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویکردەوە، رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكراى كرد، كه‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى جۆ بایدن رایگه‌یاندووه‌، كۆت و به‌ندى یارمه‌تیدانى مرۆیى سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه‌ سوككراوه‌، یارمه‌تى ئەو وڵاتە بۆ سووریا به‌رده‌وام دەبێت. 

ئەگەرچی دەسەڵات گۆڕاوە له‌ سووریا، بەڵام یارمه‌تى دانى ئه‌مەریكا نه‌براوه‌ و به‌رده‌وامه‌ بۆ ئەم وڵاتە، هەروەك رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌نگاوه‌كان و یارمه‌تیدانه‌كه‌ش دیاریكراوه‌. ئه‌گه‌رچى له‌ماوه‌ى پێشووتردا‌ وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكى لیخۆشبوونى گروپه‌ یارمەتیده‌ره‌كان و كۆمپانیاكانى راگه‌یاند، كه‌ خزمه‌تگوزارى ئاو و كاره‌با و مرۆیی پێشكه‌ش ده‌كرد. ئه‌و لێخۆشبوونه‌ش بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌. به‌و مه‌رجه‌ى سووریا له‌و یارمه‌تیدانه‌ گرفتى نه‌بێت.

لاى خۆشیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى نوێى سووریا ئامادەیی هەماهەنگی نیشان داوە لە پێناو گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌لاتى ڕه‌ها و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى سه‌ره‌ڕاى سزاكانى سه‌ر سووریا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مەریكا و ووڵاتانى خۆرئاوا له ‌سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو خرابووه‌ سه‌ر سووریا. 

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سزای ده‌ ملیۆن دۆلارى وه‌كو خەڵاتکردنی هەر کەسێک لەسەر پێشکەشکردنی زانیاری لەسەر ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى ئیداره‌ى حكومه‌تى نوێى سووریا لابرد.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا له‌ دیسه‌مبه‌رى ساڵی رابردوو رایگه‌یاند، "ئاماده‌ین سزاكانى سه‌ر سووریا كه‌م كه‌ینه‌وه‌، له‌ كاتێكدا سووریا به‌ قۆناغى ڕاگوزه‌رى تێپەڕ دەبێت و چاودێرى چڕى بارودۆخى سیاسى دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین