حەلبووسی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سوننە پێكدەهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عالەم جەدید لە چەند سەرچاوەیەكی سیاسییەوە ئاشكرای دەكات، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی فراوانی سوننەیە كە هاوشێوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسان 2023 رۆژنامەی عالەم جەدیدی عێراقی لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، "حەلبووسی خەریكی پێكهێنانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سوننەیە" بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە حەلبووسی پەیوەندی بە هەر یەكە لە سەلیم جبووری و ئوسامە نوجەیفی و ساڵح موتڵەگ و خەمیس خەنجەر و چەندان سەركردەی تری سوننە كردووە، بۆ ئەوەی بە یەكەوە هاوپەیمانییەكە پێكبهێنن.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە حەلبووسی لەم هەنگاوەدا چەند ئامانجێكی هەیە، یەكەمیان پێگەی خۆی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەپارێزێت، چونكە هەوڵێك لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەوە بۆ لادانی هەیە، دووەمیان دەیەوێ‌ ئەو هاوپەیمانییە وەك مەرجەعێكی باڵای سوننە بێت و سێیەم هۆكاریش بۆ ئەوەیە خۆی وەك رابەرێكی تەواوی سوننە دەربكەوێت.

محەمەد حەلبووسی كە پێشتر پارێزگاری ئەنبار بوو، دوو خولە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتیەك دەكات بە ناوی "تەقەدوم".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین