ئەردۆغان بۆ ئابوورى توركيا بەدواى فريادرەسێك دەگەڕێت
نوچەنێت
ورەگێرانى: دنيا ئەحمەد
محه‌مه‌د شمشێك، وه‌زيرى دارايى پێشووى ئه‌كپارتى يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه ناوى ده‌هێنرێت بۆ به‌رێوه‌بردنى سياسه‌تى ئابوورى سه‌ر به ليستى ئه‌كپارتى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئايارى ئه‌م ساڵ، ئه‌كپارتى يه‌كێك له‌به‌لێنه‌كانى ئه‌وه‌يه كه شمشێك بگه‌رێنێته‌وه بۆ ئه‌م پۆسته.
محه‌مه‌د شمشێك، جێگرى پێشووى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى دارايى توركيا ئه‌كپارتى به‌نيازه بيگه‌رێنێته‌وه بۆ به‌رێوه‌بردنى ئابوورى ئه‌مه‌ش بۆيه‌كه‌مجار له هه‌واڵه‌كانى رۆيته‌رز ئاشكرابوو يه‌كێك له پيلانه‌كانى ئه‌كپارتييه ده‌يه‌وێت وه‌ك سه‌رۆكى ئيداره‌ى ئابوورى دايبمه‌زرێنێته‌وه.
له‌دواى ئه‌م هه‌واڵانه‌ش شمشێك له باره‌گاى ئه‌كپارتى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رايگه‌ياندووە، كه به‌نياز نييه بۆ نێو سياسه‌ت بگه‌رێته‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌يه‌دا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكدا دووباره ئاماژه‌ى به ناوى شمشێك كرده‌وه، به‌ڵام ئێشتاش ديار نييه محه‌مه‌د شمشێك ئه‌م داواكارييه‌ى قه‌بووڵ كرديه ياخود نا.
واباس ده‌كرێت شمشێك له ساڵى (2018) وازى له پۆسته‌كه‌ى هێناوە، هه‌روه‌ها له‌لايه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانى بيانى زۆر شتايشى ده‌كرا به‌مه‌ش واى كرد بتوانێت له ستراتيژى هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆلێكى گرينگ ببينێت و جياواز ده‌ركه‌وێت.
تيمۆسى ئاش، يه‌كێكه له شاره‌زاى بازاڕه تازه پێگه‌يشتوه‌كان له لێدوانێكدا ده‌ڵێت، "له‌م باروودۆخه‌دا به‌ڕاستى له‌م راپرسيانه‌ى كه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر نزيكن بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ردۆغان زۆر نزيك بۆته‌وه له دۆڕان به‌وهۆيه‌ش بۆئه‌وه‌ى يه‌ك ده‌نگى زياتر به‌ده‌ست بێنێت هه‌موو هه‌ولێكى خۆى ده‌دات."
به‌پێى ئاش له كۆمپانياى بلوبه‌ى كاپيتال كه بنكه‌كه‌ى له له‌نده‌نه بۆ به‌رێوه‌بردنى دارايى رايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بتوانێت ده‌نگده‌رانى ميانڕه‌و و لايه‌نگرى بازاڕى ئاكه‌په دووباره به‌ده‌ست بێنێته‌وه هه‌موو كارێك ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ده‌نگ به‌و پارته بده‌نه‌وه.
وه‌زيره‌كان له‌مه‌وبه‌دوا ته‌نيا وه‌ك پردێكن
له‌لايه‌كى تر وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان پێيان وايه دووباره متمانه‌دان به‌شمشك وه‌ك سه‌رۆكى ئيداره‌ى ئابوورى هيچ سوود و متمانه‌يه‌ك به بازاره‌كان نابه‌خشێت.
له‌دواى ئه‌وه‌ى كاتێك ناوى شمشێكى بۆيه‌كه‌مجار هاته‌وه ناو بابه‌ته‌كه تاوه‌كو ئێستا له نێو بازاره‌كاندا هيچ كاردانه‌وه‌يه‌ك پيشاننه‌دراوه.
سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ى شمشێك د. ئاڵتوگ ئۆزاسلان،كە يەكێكە لە وه‌به‌رهێنه‌رەكان زۆر پێى ئاساييه‌و ده‌ڵێت، "سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشووى زۆر ئاساييه له‌م كاته‌دا ناوى دووباره بهێنرێته و داواى لێبكرێت بگه‌رێته‌وه بۆ په‌سته‌كه‌ى."
هه‌روه‌ها ئۆزئاسلان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "له‌م رۆژانه‌دا هه‌ر هه‌ڵه‌يه‌ك كرابێت له سياسه‌تى ئابوورى هۆكاره‌كه‌ى له‌لايه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه دروست بووه، ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا وه‌زيره‌كان وه‌ك جێبه‌جێكار ده‌رده‌كه‌وتن، به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا وه‌ك پردێك كاريان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن."
هه‌رله درێژه‌ى قسه‌كانيدا ئۆزئاسلان ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو، "بۆنموونه وه‌زيرێكى ئابوورى لەو كاتەدا له بازاره‌كانى سه‌رمايه‌و كۆمپانياكان له‌بوارى راسته‌قينه‌ى خۆي‌دا له نێوان سه‌رۆكايه‌تى توركيادا ته‌نيا وه‌ك پردێك كارده‌كات."
محه‌مه‌د شمشێك ناوێكه كه به‌دواى ئابوورى بازاڕى سه‌ربخۆدا ده‌گه‌رێت
شمشێك كه‌سێكه وا‌سه‌يرده‌كرێت ته‌نيا ده‌يه‌وێت ياساى ئابوورى بازارى سه‌ربه‌خۆ و سياسه‌تى ئابوورى ئۆرتۆدۆكس جێبه‌جێبكات. له‌نێو سياسه‌تى ئۆرتۆدۆكسه‌كاندا كه ده‌توانێت وه‌ك ياسا په‌سه‌نكراوه‌كانى گشتى ئابوورى پێناسه بكرێت و ئه‌و ياسايەش هه‌يه كه‌ده‌بێت رێژه‌ى سو‌و زياد بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڵاوسانى به‌رز، به‌ڵام ئه‌ردۆغان زۆر ده‌مێكه سياسه‌تى ئابوورى نائۆرتۆدۆكسى جێبه‌جێكردووه و رايگه‌ياندووه، "به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و ده‌بێته هۆى هه‌ڵاوسانى به‌رز."
نموونه‌ى ناچى ئاغباڵ
وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌مه‌ى ده‌زانن به‌گه‌رانه‌وه‌ى شمشێكى بۆ ئه‌ركه‌كه‌ى نابێته هۆى جێبه‌جێكردنى سياسه‌تى ئۆرتۆدۆكس هه‌ر‌بۆيه‌ش بازاره‌كان هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كيان به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵه‌كانى ئه‌كپارتى پيشان نه‌داوه.
هه‌روه‌ها ئۆزئه‌سلان نموونى به ناجى ئه‌غبال ده‌هێنێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له بازاره‌كان كرديت بۆ ئه‌و كه‌سانه درێژناكرێته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵانه ده‌كه‌ن و گوتى، "ناجى ئه‌غباڵ له شەشى تشرينى دووه‌مى ساڵى (2022) بوو به سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى، به‌ڵام له‌دواى پێنج مانگ له كاره‌كه‌ى دوورخرايه‌وه. له‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌غباڵ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد له يه‌كه‌م ليژنه‌ى سياسه‌تى دراودا رێژه‌ى سو‌و له (10.25%) به‌رزبۆوه بۆ (15%) له‌دواى ئه‌مه‌ش پێش ساڵى (2022) ته‌واوبێت رێژه‌ى سو‌و بۆ(17%) به‌رزبووه‌وه. له‌دواى ئه‌م گۆرانكاريانه‌ش ئاغباڵ له (19)ى ئازارى (2021) له كاره‌كه‌ى دورخرايه‌وه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و بۆ(19%) به‌رزبۆوه."
له‌مه‌وبه‌دوا زۆر دره‌نگه
ئێمرێ ئاكچاكماك، راوێژكارى وه‌به‌رهێنان له كۆمپانياى ئيست كاپيتال له‌دوبه‌ى سه‌باره‌ت بە دووباره باسكردنه‌وه‌ى ناوى شيمشێك رايگه‌ياند، "له‌وانه‌يه ئه‌ورێگايه‌ى ئه‌ردۆغان لێيده‌گه‌رێت بۆ ده‌رچوون له‌وباروودۆخه‌ى له ئابووى گه‌يشتۆته خاڵێكى له‌م جۆره‌ى ئێستا بێت."
هه‌روه‌ها ئاكچاكماك ئاماژه به‌و رووداوانه ده‌كات كه له‌دواى ئاغباڵ و شمشێك روويانداوه و ده‌ڵێت، "وه‌به‌رهێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت كاتێك كاركردنى سيسته‌مى سياسه‌تى ئابوورى په‌يره‌و ده‌كرێت، له‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و دووانه‌ى باس ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتيان لێسه‌نراوه‌ته‌وه ناتوانرێت ته‌نيا له‌سه‌ر ئه‌م دوو تاكه كه‌سه سياسه‌تى ئابوورى به‌مانه ببه‌سترێته‌وه."
تيمۆسى ئاش، ئابووريناس پێى وايه بۆ گه‌رانه‌وه‌ى شمشێك زۆر دره‌نگه و ده‌ڵێت، "كه‌س وابيرناكاته‌وه كه سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ئابوورى ئه‌ردۆغان دووباره متمانه به شمشێك بداته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌س وابيرناكاته‌وه دووباره ئه‌ردۆغان له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر سياسه‌تى ئۆرتۆدۆكسه‌كان وه‌ك ساڵانى ڕابردوو په‌يره‌و بكاته‌وه."
سەرچاوە: بى بى سى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment