كێشە كەوتووەتە نێوان حەلبووسی و سوودانی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەكان لە عێراقەوە ئاشكرایان كردووە، كێشەی سیاسی كەوتووەتە نێوان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كێشەی سەرەكیش بودجەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە نۆی نیسانی 2023 چەند سەرچاوەیەكی سیاسی بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەتیان ئاشكرايان كردووە، ململانێیەكی توند لەنێوان حەلبووسی و سوودانی هەیە، هەر چەندە بۆ چارەسەركردنی گرژیی نێوانیان دوو جار كۆبوونەتەوە، كەچی گرژییەكە هەر بەردەوامە.

سەرچاوەكان دەڵێن كێشەی سەرەكی پڕۆژە یاسای بودجەیە، چونكە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیانەوێ‌ جارێكی تر پێداچوونەوە بۆ پڕۆژەكە بكرێت و ئاستی داواكارییەكانی حەلبووسی نزم بكرێتەوە.

جگە لەوەیش ئاماژە بۆ ئەوە كراوە سوودانی بە حەلبووسی راگەیاندووە، تێكەڵ بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن نەبێت، چونكە حەلبووسی راستەوخۆ دەست لە كاروباری پارێزگار و وەزیرەكان وەردەدات. ئەمانە وایانكردووە، سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەنگۆی گۆڕینی حەلبووسی بە كەسێكی تری سوننە بڵاوبكەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین