هەسەدە: لەکاتى بۆردوومانکردنەکەدا لەنێو فڕۆکەخانەى سلێمانى بووە
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (هەشتى نیسان/2023) فەرهاد شامی، بەرپرسی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە کاتی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بووە، بەڵام سەلامەتە و هیچ زیانێکى پێنەگەیشتووە.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى هەسەدە، مەزڵووم عەبدى، تاوەکو نەگەڕاوەتەوە ڕۆژئاواى کوردستان، بە مەبەستى پاراستنى گیانى فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردۆتەوە.
هەسەدە ئاماژە بەوەشدەکات،مەزڵووم عەبدی لە ئێستادا سەلامەتە و گەڕاوەتەوە رۆژئاوای کوردستان.
ئێوارەی هەینی (7-4-2023) لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى، کاروانێکى ئۆتۆمبێلەکانى هێزەکانى ئەمەریکا، کە مەزڵووم عەبدى لەگەڵ بوو، بە درۆن کرایە ئامانج، ئەمەیش کاردانەوەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا، هەر ئەمڕۆ شاندێکى باڵاى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتە سلێمانى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment