خشتەى دابەشکردنى مووچە بڵاوکرایەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ (ئادار)ى بڵاوکردەوە و بەر لە جەژنى ڕەمەزان دابەشکردنى مووچە تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى نیسان/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئادارى بڵاوکردەوە و سبەى وەزارەتى پێشمەرگە و تەندروستى مووچە وەردەگرن.

بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە ماوەى (14) ڕۆژدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانى حکوومەتى هەرێم مووچەکانیان وەردەگرن و بەر لە هاتنى جەژنى رەمەزان مووچەى هەموو فەرمانبەرێک دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین