سەرۆك بارزانى پيرۆزبايى لە كارمەندانى رۆژنامەى خەبات دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى لە پەيامێكدا بە بۆنەى دەرچوونى (64) رۆژنامەى (خەبات) پەيامێكى پيرۆزبايى ئاڕاستەى سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانى ئەو رۆژنامەيە كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/نيسان/ 2023) سەرۆك بارزانى لە پەيامەكەى دەڵێت، “ڕۆژنامەی(خەبات) لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتیمانپەروەرانەوە داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە"

دەقى پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی بە ئاشكرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات

سڵاو و ڕێز…

بەبۆنەی 64ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی(خەبات)ەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم.

ڕۆژنامەی(خەبات) لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتیمانپەروەرانەوە داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە و لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگی بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە.

لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەکەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین