وێنەیەكی سەرۆكی جەهەپە كاردانەوەی توندی لێدەكەوێتەوە تورکیە

نوچەنێت

بڵابوونەوەی وێنەیەكی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) و كاندیدی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكە لەسەر بەرماڵێك كاردانەوەی توندی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (دووی/نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە بەهۆی ئەو ناڕەزاییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستبووە جەهەپە راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا روونی دەكاتەوە، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ هەستی بەوە نەكردووە ئەو بەرهەماڵە راخراوە، ئەوەش لە ئەنجامی زۆری ئەو كەسانەی خواستی ئەوەیان هەبووە وێنەی لەگەڵ بگرن.

دواتریش سەرۆكی جەهەپە لە لاپەڕەی خۆی نبیگەرانی خۆی لە نەبینینی ئەو بەرماڵە دەربڕی، لە بەشێكی نووسینەكەی دەڵێت، نامەوێت كەس ئازار بدەم، بەتایبەت گەلەم، ئەوەش یۆ ئەوانە جێدەهێڵم كە دەیانەوێت ئەو بابەتە بقۆزنەوە و زیادەڕەوی لە برەودان بۆ ویژدانی گەل بكەن.

لەبەرانبەردا حەمزە داغ، جێگری سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر دەڵێت، ئەو شوێنەی پێت لەسەر داناوە بەرماڵی نوێژە، كە مسوڵمانان لە كاتی كڕنووشبردن بەكاری دەهێنن. 

لە لایەكی ترەوە بەكر بۆزداغ، وەزیری دادی توركیا رەخنەی لە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ گرت و ئەو كارەشی بە سوكایەتی ناوبرد، لە بەشێكی قسەكانی دەڵێت، پیسكردنی بەرماڵ بە پێلاو كارێكە لە سەرۆكی جەهەپە دەوەشێتەوە.

وەزیری داد ئاماژە بەوەش دەكان، كە راستە بەرماڵ لە پارچە قوماشێك دروستكراوە، بەڵام شوێنی نوێژی تاكە و پێویستە بە پاك راگیرێت، بۆیە كەس نابێت بەسەری بە پێلاوە بەسەری بكەوێت و پیسی بكات. 

سەبارەت بە داوای لێبوودنەكەی كلیچداریش بۆزداغ دەڵێت، ئەو داوای لێبووردنەوە رەنگدانەوەی پەیبردنی سەرۆكی جەهەپەیە بەو هەڵەیە. 

لەبەرانبەر ئەو رەخنانە ئیسماعیل موفتی ئۆغلۆ، وەزیری پێشووی داد، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو شێوازەی بەرانبەر كلیچدار ئۆغلۆ گیراوەتەبەر ستەمكارانە و دوورە لە راستییە، بەهۆی ئەوەی ئەو وێنەیە لەدوای خوانێكی بەربانگ گیراوە، لەكاتی قەرەباڵغی ئەو هەڵەیە روویداوە.

موفتی جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، سیاسەتكردن بە زمانی برینداركەر و تۆمەت ئاڕاستەكردنی یەكتری، باری توركیای قورس كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین