سعوودیە بڕیاری دا بچێتە ناو رێكخراوی شەنگەهای
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ئادار/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە سەرەڕای مەترسییە ئەمنییەكانی ئەمەریكا ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە بڕیاری چوونە رێكخراوی شەنگەهای پەسەند كرد، كە رێكخراوێكی یەكێتی سیاسی و ئەمنییە لە رووبەر فراوانی ئۆڕاسیا كاردەكات، كە هەر یەك لە چین و رووسیاش بەشدارن.
چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاندووە، لە سەردانی شی جین بینگ، سەرۆكی چین بۆ سعوودیە و كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەك لە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشین و شا سەلمان لە سعوودیە گفتوگۆ لەسەر چوونی سعوودیە بۆ ناو ئەو رێكخراوە.
ئەو بڕیارەی سعوودیە لەدوای ئەوە بوو كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە وەبەرهێنانەكانی لە چین بۆ ملیارەها دۆلار زیاد كردووە، ئەوەش لە رێگەی تەواوكردنی پڕۆژەیەكی هاوبەش كە بڕیاری لێدراوە لە باكووری رۆژهەڵاتی چین بخرێتەگەڕ، هەروەها یەكێكی تر لە وەبەهێنانەكانی ئەو كۆمپانیا سعوودیە وەرگرتنی پشكێك لە كۆمەڵەی پتڕۆكیامیاوی تایبەتە.
رێخكراوی شەنگەهای یەكێتیەكی سیاسی و ئەمنییە كۆمەڵێكی زۆر لە وڵاتانی ئۆراسیای تێدا ئەندامە، لەوانەش چین و هندستان و رووسیا، ئەو رێكخراوە لە (2001) دامەزراوە، رووسیا و چین و وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو و ئاسیای ناوەڕاست تێیدا ئەندامن، دواتر ئەو رێخراوە فراوانكرا، بۆ ئەوەندەی هنستان و پاكستان لەخۆ بگرێت، تاوەكو رۆڵی گەورەتر لە بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانی رۆژئاوا ببینێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment