ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بڕیاری رێگەپێدانی جەنگی عێراق پووچەڵ دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر جەنگی دووەمی ئەمریكا لە دژی عێراق، كۆنگرێسی ئەمریكا ئەو پڕۆژە یاسایە پووچەڵ دەكاتەوە كە دەسەڵاتی داوەتە سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری جەنگ بدات.

ماڵپەڕی سكای نیوز ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئاداری 2023 بڵاوی كردووەتەوە، پڕۆژەیاسای پووچەڵەكردنەوەی رێگەدانی سەرۆك لە هەڵگیرساندنی جەنگ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە، دەنگی بۆ دراوە و لە ئەنجامدا لە كۆی 100 ئەندام 65 دەنگ لەگەڵ پووچەڵكردنەوەی دەسەڵاتەكە بووە و 28 دەنگیش دژی بووە.

ئەندامانی كۆنگرێس دەڵێن ساڵانێك ئەم رێگەپێدانە لە لایەن سەرۆكەكانی ئەمریكا بە كۆماری و دیموكراتەكانەوە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ بەكارهاتووە و بۆیە دووپات دەكرێتەوە كە دەبێت لەمەودوا بڕیاری جەنگ بەدەست كۆنگرێسەوە بێت نەوەك سەرۆك.

ئەمریكا لە ساڵی 1991 و لە ساڵی 2002 رێگەپێدانی بە سەرۆك داوە، بۆ ئەوەی شەری دژ بە عێراق هەڵبگیرسێنێ‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین