پەرلەمان دەنگی بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنێكدا كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، دەنگی بە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان داوە، ئاژانسی فرانس پرێسیش دەڵێ‌، "لە دانیشتنەكە ئاژاوە دروست بووە چەندان پەرلەمانتار دەركراون".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023 پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگی بە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان دا، راگەیاندنی پەرلەمان لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "دانیشتنەكە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی و ئامادەبوونی 218 پەرلەمانتار بووە".

ماڵپەڕی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، كە دانیشتنەكە لە كەشێكی پڕ ئاژاوە بەڕێوەچووە و بۆیە چەندان پەرلەمانتار كە دژایەتیان بۆ هەمواركردنەوەكە دەربڕیوە، لە لایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەكە دەركراون.

سەبارەت بە كەركووكیش پشت بە سەرژمێری 1957 دەبەسترێت، واتە ئەو عەرەبانەی هاوردە كراون، مافی دەنگدانیان لە كەركووك نابێت و ئەوانەی مادەی 140ی دەستوور دەیانگرێتەوە، مافی دەنگدانیان لە كەركووك دەبێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین