دوای هەڵەبجە داوای بە پارێزگاركردنی چەند شارێكی تر دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عالەم جەدید لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، دوای بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، چەند ناوچەیەكی تر داوا دەكەن بە پارێزگا بكرێن.

دوێنێ‌ هەینی 24ی ئاداری 2023 رۆژنامەی عالەم جەدید لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، چەند ناوچەیەكی تری عێراق دوای بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، داوای بە پارێزگابوون دەكەن. راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، هەرچەندە بڕیارەكە بۆ هەڵەبجە بە هۆی سیمبولبوونی شارەكەیە، بەڵام بۆ ناوچەكانی تر پەیوەیستە بە "موزایەدەی سیاسییەوە".

یەكێك لەو ناوچانەی كە داوای بە پارێزگابوون دەكات قەزای “سوێرە”یە كە دەكەوێتە باكووری شاری كوت "واست" لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە قەزاكە كۆبوونەوە كراوە و پارێزگای كوتیش ئاگادار كراوەتەوە. حەسەن عەلێوی راوێژكاری پارێزگای واست لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەكە روونی كردووەتەوە، ئەم داوایە كۆنە و بەگوێرەی داواكە هەر یەكە لە قەزای عەزیزیە و زوبێدیە و بەدرە و چەند ناوچەیەكی بەغدایش دەگرێتەوە. 

جەواد یەساری ئەندامی لیژنەی هەرێمەكان لە پەرلەمانی عێراق روونی كردووەتەوە، كە عێراق بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانییەوە پێویستی بە پارێزگای نوێیە، بەڵام دەبێت بۆ ئەمە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی پلاندادان بكرێت و وەزارەتی پلاندانانیش لێدوانی بۆ رۆژنامەكە نەداوە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە حكومەتی عێراق بڕیاری بە پارێزگاكردنی شاری هەڵەبجەی پەسندكرد و سەرۆكایەتیەكانی عێراقیش دووپاتیان كردەوە، كار بۆ سەرخستنی بڕیارەكە دەكەن.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین