سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی مانگی رەمەزان پەیامێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار/2023) سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە، مانگی پیرۆزی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی.

دەقی پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان:

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە ، کە نزا و نوێژ و ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین