بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك مەسعوود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار/2023) سه‌رۆك بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا راگەیاندووە، لە خودای مەزن داواکارم مانگی پیرۆزی رەمەزان، ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و رووناکی بۆ هەموو لایەک.

ده‌قی پەیامی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم عیبادەت و نزا و ڕۆژووی هەمووان قبووڵ بکات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و ڕووناکی بۆ هەموو لایەک.

مه‌سعود بارزانی

29ی شەعبانی 1444

22ی ئاداری 2023  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین