سوودانى سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەکەم سەردانى بۆ هەرێمى کوردستان ئەنجامدا. لە سەردانییەکەدا لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانى باڵاى کورد کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێکى سیاسى و ئابوورى تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئادار/2023) محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

مسرور بارزانى، لە بارەى سەردانییەکەى سوودانى لە تویتێکدا ڕایگەیاند، نیازپاکی محەمەد سوودانى گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە، پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەوە، با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.

بەپێى زانیارییەکان، وا بڕیارە سوودانى لەگەڵ  سەرۆک بارزانی و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکانى چەند بابەتێکى پەیوەست بە بابەتى دۆخى سیاسی ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

لە چوارچێوەى سەردانییەکەى بۆ هەرێمى کوردستان، سوودانى سبەى چوارشەممە سەردانى سلێمانى بکات بە مەبەستى بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین