داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كرێت ڤاكسین به‌ وڵاتانى هه‌ژار بدات تەندرووستی

نوچه‌نێت

چەند ڕێکخراوی خێرخوازی بەریتانی داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە وڵاتانی هەژار بدەن.

بە پێی هەواڵێکی "بی بی سی"، ئەو ڕێکخراوانە و لەوانە ڕێکخراوی "منداڵان ڕزگار بکەن" لە نامەیەکدا وتوویانە: لە حاڵیکدا کارمەندانی کەرتی تەندروستی و ئەو کەسانەی لە وڵاتانی هەژاردا لەبەردەم مەترسی کۆرۆنادان و دەستیان بە ڤاکسین ناگات، مەترسی ئەوە هەیە کە بەریتانیا ڤاکسینەکانی ئەمبار بکات".

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی داوە ڤاکسینە زیادەکان ڕادەستی بەرنامەی جیهانی کواکس ( ناوەندی ڕێکخەری هەوڵە جیهانییەکان بۆ دەستپێڕاگەیشتنی وڵاتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا) بکات.

ئەو ڕێکخراوە خێرخوازانە داوایان کردووە پێشکەکشکردنی ڤاکسین بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە پەتای کۆرۆنا بە خێرایی ئەنجام بدرێ.

هەروەها لە نامەکەدا وتوویانە بەریتانیا "یەکێکە لە گەورەترین کڕیارانی ڤاکسێن و  زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆز ڤاکسینی زیادەی" هەیە.

لەو نامەیەدا ئاماژە کراوە کە بەریتانیا بە ڕادەی پێویست ڤاکسێنی زیادەی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ کارمەندانی کەرتی تەندروستی کە لە بەرەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندان دوو جار ڤاکسینە بکات.

حکومەت وتوویەتی "زۆربەی ڤاکسێنە زیادەکان لە داهاتوودا" ڕادەستی ئەو وڵاتانە دەکات.  بەریتانیا ٤٠٠ ملیۆن  ڤاکسینی کڕیوە و بەشێکی زۆری ماوەتەوە و ڕایگەیاندووە ڕادەستی وڵاتانی هەژاری دەکات.

ئەگەری زۆرە وڵاتانی کەم داهات یەکەمین كاروانى ڤاکسینەکانیان لە ڕێگای (کواکس)ەوە وەربگرن. هەندێ لەو وڵاتانە بریتین لە ئەفغانستان، هایتی، کۆنگۆ، ئەسیوپیا و سۆمال. 
تا ئێستا زیاتر لە ٢٩ ملیۆن بەساڵاچوو لە بەریتانیا یەکەمین دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین