لە رێككەوتنی ئێران و سعوودیە عێراق سوودمەندی یەكەمە
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئاداری 2023 ماڵپەڕی كەناڵی حوڕە لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات بە رێككەوتنی ئێران و سعوودیە لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان ناوچەكە بە شێوەیەكی رێژەیی سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینی، بە تایبەتی عێراق سوودمەندی یەكەم دەبێت لەو رێككەوتنە.
نەجم قەساب شرۆڤەكاری سیاسی بۆ حوڕە دەڵێ، "نزیكبوونەوەی سعوودیە و ئێران لە بەرژوەندی سیاسی و ئابووری ناوچەكە دایە بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتیش بۆ عێراق. چونكە هەر دوو وڵات دراوسێی عێراقن و هێمنی نێوانیان كاردانەوەی بۆ سەر عێراق دەبێت".
عیسام فەیلی چاودێرێكی تری سیاسییە پێیوایە لەمەودوا دژایەتی میلیشیاكانی سەربە ئێران لە عێراق دژی سعوودیە كەم دەبێتەوە. تەنانەت دەكەونە بارودۆخێ "ئیحراجییەوە" تەنیا دەتوانن لەڕووی راگەیاندنەوە هەندێك پروپاگەندە بكەن.
رۆژی هەینی رابردوو 10ی ئادار لە چین، راگەیێندراوێكی سێقۆڵی چینی و ئێرانی و سعوودی بڵاوكرایەوە تێیدا راگەیێندرا كە ئێران و سعوودیە لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان رێككەوتوون، لە ماوەی دوو مانگ پەیوەندی دیپلۆماسییەكانیان دەستپێدەكەنەوە كە لە ساڵی 2016 وە پچڕاوە. عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا سەرپەرشتاری چەندان گەڕی دانوستاندنی ئەم دوو وڵاتەی كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment