دامەزراوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا ژمارەی پارتە بەشداربووەكان ئاشكرا دەكات تورکیە

نوچەنێت

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رايگه‌ياند، (36) لايه‌نى سياسى مافى به‌شداريان به‌ده‌ستهێنا ده‌توانن به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و خولى (28)ى په‌رله‌مانى توركيا بكه‌ن كه‌ برياره‌ له‌ (14)ى ئايارى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ بچێت.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (11/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، دامه‌زراوه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا كۆبوونه‌وه‌، ئه‌حمه‌د يه‌نه‌ر، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا بۆ رۆژنامه‌وانى راگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئه‌نجامماندا ژماره‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانمان ديارى كرد، (36) لايه‌نى سياسى توانيان به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و (28)مين خولى په‌رله‌مانى توركيا بكه‌ن.

ئه‌حمه‌ت يه‌نار سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌يان گوتيشى، توانيمان ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه ‌ديارى بكه‌ين كه‌ چه‌ند ده‌نگده‌ر ده‌توانن ده‌نگ له‌سه‌ر سندووقه‌كان بده‌ن و كاتژمێرى ده‌ستپێكردنى ده‌نگدانيشمان ديارى كرد.

بڕیارە لە (18)ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەكان بەڕێوە بچێت، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە پاسی بێبەشنەبوونی خەڵكانێك لەم هەڵبژاردنە بەهۆی پشووی هاوینە، هەڵبژاردنەكانی بۆ (14)ی ئایاری ئەمساڵ پێشخست. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین