ئێران و سعوودیە لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیان رێككەوتن
نوچهنێت
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاداری 2023 ئێران و سعوودیە راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەكەن لە وڵاتی چین رێككەوتوون لەسەر ئەوەی دەست بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان بكەنەوە.
لە راگەیێندراوەكە هاتووە، هەر یەكە لە عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و موساعید بن عیبان وەزیری دەوڵەتی سعوودی و فانگ یی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چینی رێككەوتنەكەیان واژۆ كردووە.
لە راگەیێندراوەكە ئەوە روونكراوەتەوە لە ماوەی دوو مانگدا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان ئاسایی دەكرێنەوە و باڵیۆزخانەی ئەم دوو وڵاتە لەلایەن یەكتر دەكرێنەوە. ئێران و سعوودیە سوپای چین و عێراق و سوڵتاننشینی عومان دەكەن، چونكە هەوڵیان داوە ئەم دوو وڵاتە لە یەكتر نزیك بكەنەوە. سعوودیە و ئێران هەمیشە ململانێیان هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2016 وە بە تەواوی پەیوەندیی دیپلۆماسیان پچڕاوە.
ئەمریكا سەرنجی خۆی لەسەر ئەم رێككەوتنە داوە و دەڵێ، "بەشێوەیەكی گشتی واشنتن پێشوازی لە هەر كۆششێك دەكات كە كۆتایی بە جەنگی یەمەن بهێنی و گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەم بكاتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment