چاوش‌ئۆغڵو: بۆ ئه‌نقه‌ره‌و مۆسكۆ هيچ كێشهيهك نييه ئێران به‌شداربێت له كۆبوونه‌وه‌ى چوارقۆڵى سووريا
وەرگێڕانی: دنیا ءئەحمەد
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووريا به‌رده‌وام ده‌بێت لە كۆبوونەوەی ئەمجارە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانيش لەو كۆبوونەوەی نێوان سووریا و توركیا لە رووسیا به‌شدارده‌بێت.
ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبوونه‌وه، له دواى كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا و چاوش‌ئۆغڵو رايگه‌ياند، سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ توركيا دواخرا گفتوگۆمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى پيلانى ئه‌م سه‌ردانه دووبارهبكهينهوه، زۆر سوپاسى گەلی ئێران و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كه‌ين له‌پاش بوومه‌له‌رزه‌كه به‌خێرايى بههانامانهوههاتن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ى هاوكارييه‌كان بۆ سووريا رايگه‌ياند، له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سووريا ژماره‌يه‌كى زۆر هاوڵاتى گيانیان له‌ده‌ستدا، ئێمه ناتوانين به‌رامبه‌ر به نه‌ناردنى هاوكارى بۆ سووريا بێده‌نگ بين، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين له رێگه‌ى ده‌روازه‌كانى توركيا هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى بگاته سووريا، تاوه‌كو ئێستا (475)بارهه‌ڵگرى فرياگوزارى به ده‌روازه‌كانمان تێپهريوهو به‌رده‌وامه له‌لايه‌كى تر رێگه‌ى ئاسمانى بهرۆى ئه‌و فرۆكانهى كه‌ده‌يانه‌وێت هاوكارى بۆ سووريا ببه‌ن كردوومانه‌ته‌وه."
چاوش‌ئۆغڵو باسى له كۆبوونه‌وه‌ى سووريا كرد له مۆسكۆ‌و به به‌شدارى وه‌زيرانى به‌رگرى و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى به سێقۆڵى كۆبوونه‌وه و گوتى، نزيكه‌ى دوومانگ پێش ئێستا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركيا به ئێمه‌ى راگه‌ياند كه ده‌يانه‌وێت وه‌ك ئاستانه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى سووريا بكه‌ن، ئێمه‌ش پێمان راگه‌ياندن كه بۆ توركيا هيچ كێشه‌يه‌كى خراپ نييه كه ئێوه به‌شداربن.
چاوش‌ئۆغڵو له درێژه‌ى قسه‌كانيدا ده‌شڵێت، بۆ رووسياش هيچ كێشهيهك نييه كه ئێران به‌شداربێت له ئێستا كاره‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه پيلانمان وايه به شێوه‌ى چوار قۆڵى دانوستاندن ئه‌نجام بده‌ين، رووسياش داواى لێكردووين بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستى ته‌كنيكى وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ ئه‌گه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ى داهاتوو جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئێران به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى مۆسكۆدا ده‌كات له دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه هه‌موو ئاماده‌كارييه‌ك ده‌كه‌ين بۆ كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه، ده‌بێت كاتێكى گونجاو هه‌ڵبژێرين بۆ كۆبوونه‌وه.
عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى ئهمرۆيان رايگه‌ياند، ئێمه ده‌رفه‌تێكى باشمان بۆ ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كانى نێوانمان بكه‌ين، هه‌روه‌ها گفتوگۆمان له‌سه‌ر پرسى لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى نێوانمان كرد كه چى پێويسته ئه‌نجامى بده‌ين، باسمان له گومرگ و ترانزێت كرد وله چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندى هاوكارى نێوانمان. ئێمه ئاماده‌ين ڕۆڵى خۆمان بگێرين وه‌ك هاوكارى ناوچهيى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان سووريا و ئه‌نقه‌ره. ئێمه وه‌ك وڵاتى ئێران ئاماده‌ين بۆ كۆبوونه‌وه‌ى چوارقۆڵى نێوان تاران و مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌و ديمه‌شق.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment