دوای مانگێك بەسەر بوومەلەرزەكەی توركیا هاووڵاتیان باس لەدۆخی خۆیان دەكەن وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى له نزيك ماڵه‌كانيان بوون سه‌يرده‌كه‌ن خانوه‌كانيان بەسەریەكدا رووخاوه‌، زۆربه‌ى ئاسنه‌ ژه‌نگاوه‌كانيان له‌ باخچه‌كاندا كه‌وتوون‌، سۆنگول يوسێسۆى، لێقه‌وماوێكى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا له‌نزيك خانووه‌ رووخاوه‌كه‌ى قاپ و قاچاغه‌كانى به‌ورياییەوە ده‌شوات، ئه‌م كاره‌ى ئه‌و وێنه‌يه‌كى ئاسايى نييه‌ له‌به‌رده‌م شه‌قامى ماڵه‌كه‌ى.

ماڵپه‌رى (بى بى سى) له‌ ڕاپۆرتێكدا باس له‌ بارودۆخى خێزانێك ده‌كات كه‌ زيانيان به‌ركه‌وتووه‌ له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شەشى شوبات، مانگێك تێپه‌رى به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا و سووريا، ئه‌وانه‌ى له‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌يه‌ رزگاربوونه‌ ڕووبه‌رووى داهاتوويه‌كى ناديار بوونه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ترين كێشه‌شيان ئه‌وه‌ى شوێنێكى سه‌لامه‌ت بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ئاسووده‌يى و بێمه‌ترسى ڵێى بژين. ئێستاكه‌ نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن (500) هەزار كه‌س بێ ماڵن، بۆیە زۆر ئه‌سته‌مه‌ پێشبينى ئه‌وه ‌بكه‌ى له‌ ماوه‌ى چه‌ندا ده‌توانرێت شوێنێكى سه‌لامه‌ت بۆ ئه‌م هه‌موو خەڵكە دابين بكرێت.

ده‌زگاى ئافات رايگه‌ياندووه‌، نزيكه‌ى دوو مليۆن كه‌س شوێنى بوومه‌له‌رزه‌كه‌يان جێهێشتووه‌. هه‌ندێكيان چووينه‌ لای كەسوكارییان له‌شارێكى تر ياخود هه‌موو خێزانه‌كه‌ پێكه‌وه‌ رۆيشتوونه‌، ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت شاره‌كان به‌جێبێڵن به‌ ويستى خۆيان بێ به‌رامبه‌ر پليتى ته‌ياره‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ريان بۆ دابين ده‌كرێت. 

به‌ڵام سۆنگول يه‌كێكه‌ له‌ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌ى سامانداگ دڵنيايه‌ له‌وه‌ى به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى شوێنه‌كه‌يان جێناهێڵن، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرينگه‌ له‌مه‌و‌دواش هه‌رچيه‌ك رووبدات ئه‌گه‌ر ماڵە‌كه‌شمان برووخێت لێره‌ ده‌مێنينه‌وه‌، ئێره‌ ماڵى ئێمه‌يه‌ هه‌موو شتێكمان لێره‌يه‌ ناتوانين ئێره‌ به‌جێبهێڵين.

كه‌لوپه‌له‌‌كانى ماڵه‌كه‌مان به‌ ورياى ده‌رهێنا له د‌ە‌روه‌مان داناوه‌ وێنه‌يه‌كى بێمانا ده‌به‌خشێت كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو كه‌ڵ و په‌ڵانه‌ى ماڵه‌كه‌مان ياردگاريمان هه‌يه‌ له‌سه‌ر شه‌قام دانراوه‌. هه‌موو خێزانه‌كان نزيك له‌ماڵه‌كانيان له‌ ژێر سێ چادر ده‌ژين لێره‌دا ده‌خوات و لێره‌شدا ده‌خه‌ويت.

له‌ چێشتخانه‌ بچووكه‌كه‌ى كه‌مپه‌كه‌ خواردن دروست ده‌كات ده‌به‌خشێت ته‌نانه‌ت ئاوده‌ستى پێويستيش نیيه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ئاوده‌ستانه‌ى له‌ ماڵه‌ رووخاوه‌كانيان ده‌ريهێناوه‌ به‌دار شوێنێكى گونجاوى بۆ دابين بكه‌ن سه‌يرده‌كه‌ى چادره‌كان زۆر قه‌ره‌‌باڵغن.  

ئه‌م مانگه‌ بۆ سۆنگوڵى زۆر ئازاربه‌خش بووه‌، له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا (17) خزمى له‌ده‌ستداوه‌. خوشكه‌كه‌ى به‌ناوى (تولاى) بێسه‌روشوێنه‌، نازانين هێشتاكه‌ له‌ ژێر دارووبه‌ردايه‌ ياخود نا.

سۆنگوڵ ده‌شڵێت، نازانين ته‌رمه‌كه‌ى ده‌رهێنراوه‌ ياخود نا، چاوه‌روانين، ناتوانين پرسه‌ى بۆ دانێين ته‌نانه‌ت ناتوانين بزربوه‌كانمان بدۆزينه‌وه‌. 

زاواى سۆنگوڵ و كوره‌زا ته‌مه‌ن (11) ساڵانه‌كه‌ى له‌ ئيسكه‌نده‌رون له‌خه‌ودا باڵاخانه‌كه‌يان رووخاو مردن، سه‌ردانى شوێنه‌كه‌مان كرد و كوره‌زاكه‌م ناوى لۆزان بوو لێره‌دا جه‌نازه‌كه‌مان ناشت باوكيشى حوسامه‌دين له‌ گۆرستانى بێناو‌دا به‌خاكسپێردرابوو ناوه‌كه‌يمان له‌وێ دۆزيه‌وه‌.

له‌پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ خانو شوێنى سه‌لامه‌ت زۆر به‌كه‌مى ماوه‌ به‌و هۆيه‌ش له‌ئێستادا بێ ماڵی زۆر ئه‌سته‌مه‌ و قه‌يرانێكى سه‌خته‌، نزيكه‌ى (160) باڵەخانە زياتر رووخا ياخود زيانى زۆرى به‌ركه‌وتووه‌ به‌پێى ئاماره‌كانى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن (500) هه‌زاركه‌س مه‌ترسيان له‌سه‌ره‌و له‌ شوێنى بوومه‌له‌رزه‌كان ماون، به‌ڵام هيچ شوێنێك نييه‌ لێى بژى زۆر ئه‌سته‌مه‌ زانياريه‌كان به‌ته‌واوى وه‌ربگيرێ به‌ دڵنياى خه‌ڵكى زۆرتريشى لێيه‌.

كابينه‌كان دێن به‌ڵام زۆر به‌خاوى له‌ هه‌موو لايه‌ك چادر ده‌بينى به‌ڵام هێشتا وه‌ك پێويست نييه‌ و كه‌مه‌ هه‌واڵى فرۆشتنى خێمه‌ له‌لايه‌ن مانگى سوورى توركيا به‌ ڕێكخراوه‌ ناحكووميه‌كان بۆته‌ هۆى تووڕەیی خه‌ڵكه‌كه ‌و نائومێدى ئێمه‌ش، له‌ هه‌ندێك شاردا خه‌ڵك هێشتا له‌ باڵه‌خانه‌ گشتيه‌كان ده‌ژى. 

منداڵه‌كانى سۆنگوڵى له‌ بارودۆخێكى زۆر خراپدان يارييه‌كانيان گيرى خواردووه‌ له‌ژێر خاوه‌ رووخاوه‌كه‌يان و ئه‌گه‌ر برێى قوتابخانه‌ ئه‌ويش نييه‌.

سۆنگول باس له‌ باروودۆخى منداله‌كانى ده‌كات و ده‌ڵێت، منداله‌كانم زۆر بێزارن هيچ شتێك نييه‌ ئه‌وانی پێ مه‌شغوڵ بكه‌م به‌ته‌نيا داده‌نيش، به‌ته‌له‌فۆنه‌كانيان يارى ده‌كه‌ن كە شه‌حنه‌كانيشيان ته‌واو ده‌بێت زوو ده‌خه‌ون.

هه‌ركاته‌كيش شه‌و دادێت دۆخەكە خراپتر ده‌بێت، له‌ ئێستادا له‌ سامانداغ كاره‌با نييه‌ سۆنگوڵ لامپاكه‌ى كه‌ به‌ وزه‌ى خۆر كارده‌كات له‌سه‌ر خێمه‌كه‌ى هه‌ڵیواسى و له‌وڵاتى خۆيان ده‌ژين به‌ڵام بێ ماڵ و حاڵن، ئه‌وان كۆچبه‌ر نيين‌ به‌ڵام ديسان هه‌موو شتێكيان له‌ده‌ست داوه‌.

سۆنگول به‌نيگه‌رانيه‌وه‌ ده‌ڵێت، من چراكه‌ لێره‌ داده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ى ببينرێت هه‌ركاتێك دنيا تاريك ده‌بێت ده‌ترسين، كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌يه‌ كاره‌با نييه ترس زۆر گه‌وره‌يه‌ به‌ درێژايى شه‌و  هه‌ست به‌ له‌رزين ده‌كه‌ين وه‌ك پاسه‌وانين بۆيه‌ش زۆر سه‌خته‌ بخه‌وين. 

سۆنگول ده‌ست به‌گريان ده‌كات به‌ده‌سته‌كانى فرمێسكه‌كانى ده‌سرى و ده‌ڵێت، ئێمه‌ كه‌سانى ئازادين هه‌موو كه‌س له‌وه‌ ڕاهاتبوو به‌ته‌نيا له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆيدا بژى، به‌ڵام ئێستا سێ خێزان له‌ ژێر يه‌ك چادر نان ده‌خوا و داده‌نيشێت و ده‌ژيت. ئه‌م دۆخە نوێيه‌ كه‌ ئێمه‌ لێى رانه‌هاتووين نازانين له‌ داهاتوو چى رووده‌دات و چيمان به‌سه‌ردێت ترسمان هه‌ر هه‌يه‌ ماڵه‌كانمان رووخا لێرە به‌دواش چى رووده‌دات نازانين.

سەرچاوە: بی بی سی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین