میسر چاوی بڕیوەتە پارەی عێراق
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە شەشی ئاداری 2023 رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا باس لە ئامانجی سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی دەكات بۆ میسر و لە راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، سوودانی دەیەوێ عێراق زیاتر لە ناوەندی عەرەبی نزیك بكاتەوە و پڕۆژەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوو تەواو بكات كە دەیویست رێككەوتنی سێقۆڵی و ستراتیژی لەگەڵ ئوردن و میسر ئەنجام بدات.
لە راپۆرتەكە هاتووە، عێراق یەدەگێكی زۆری دراوی هەیە و دەتوانێ بنەمایەك بێت بۆ ئەوەی چەندان پڕۆژەی گرنگ لەگەڵ میسر ئەنجام بدات لە بوارەكانی كارەبا و ئاودێری و رێگاوبان و نەخۆشخانە و قوتابخانە.
پێشتریش جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دابوو داوای لێكردبوو، دەرفەتی ئابووری بە ئوردن بدات. پێشتر هەوڵەكانی كازمی بۆ نزیكبوونەوە لە میسر و ئوردن رووبەڕووی رەخنە بووەوە، چونكە ئەم دوو وڵاتە توانای ئابووری و داراییان هاوتای عێراق نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment