سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: لە عێراق و هەرێمی كوردستان شتێكمان نییە پێی بگوترێت ئابووری
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە دووی ئاداری 2023 سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە میانەی بەشداربوونی لە كۆڕبەندی هەولێر باسی لە چەندان تەوەری گرنگی سیاسی و ئابووری كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد.
لە بابەتی ئابووری گوتی، "ئێمە لە عێراق و هەرێمی كوردستان شتێكمان نییە پێی بگوترێت ئابووری، ئابووری لەم وڵاتە ئەوەی هەیە چییە: شتێكمان هەیە نەوتە و ئەو نەوتە دەردەهێنرێت و دەچێتە دەرەوە و دەفرۆشرێت، پارەكەی دێتەوە و یەكسەر دابەش دەكرێت، بەڵام ئایا ئەمە دەبێتە هۆی پێشكەوتن و گەشەی ئابووری لەم وڵاتەدا؟ موستەحیلە ".
ئەگەر وا بڕوات عێراق بەرەو كارەسات دەچێت
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە شیكردنەوەی ئەم دۆخە ئابوورییەی عێراق و كوردستان بەردەوام بوو، پێیوایە بوو لە ئەنجامەی ئەو سیاستە ئابوورییەی كە لە سەرەوە ئاماژەی بۆ كرد، كولتوورێك دروست بووە. سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، "كولتوورێك لەم وڵاتە دروست بووە، مەبەستم لە تەواوی عێراقە لە زاخۆوە تا فاو، كولتوورێك دروست بووە كە هەموو شتێكیان خستووەتە ئەستۆی حكومەت، تا ئەم كەلتوورە سەقەتەیش لە وڵاتی ئێمە هەبێت ئەوا پێشكەوتنی ئابووری بەدینایەت، لە عێراق زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بەس بۆ مووچە تەرخان دەكرێت، بەس بە من بڵێن كام حكومەت لە دنیادا دەتوانێ بەم شێوەیە بەردەوام بێت؟!".
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە كرد ئێستا دڵخۆشییەك لە لایەن عێراقییەكان هەیە، چونكە بەهۆی رووداوێكی جیهانییەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، بەڵام بە بڕوای ئەو ئەمە كێشەكە چارەسەر ناكات. سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، "ئێستا هەموومان دڵخۆشین چونكە لە ئەنجامی رووداوێك نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، لە دوای كۆڕۆنا ئابووری چین هەستاوەتەوە و پێویستی بە نەوتە بەڵام ئایا ساڵێك دوای ئەمڕۆ بارودۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت؟ باوەڕناكەم. بۆیە دەبێت لە عێراق و هەرێمی كوردستان زۆر بە جددی بیر لەوە بكرێتەوە پشبەستن بە نەوت كەم بكرێتەوە، هەروەها دەبێت چاوەڕوانیش لە حكومەت كە هەر كەسێك زانكۆی تەواو كرد دەبێت حكومەت دایبمەزرێنێ ئەوەیش كۆتایی پێبێت".
دەبێت چارەسەری كێشەی گەنجان بكرێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم خاڵە وەستا و پێیوابوو ئەمە مانای ئەوە نییە، كە ئەم كێشەیەی گەنجان چارەسەر نەكرێت، ئەو گەنجانە مافی خۆیانە، بەڵام ئەگەر لە عێراق كەرتی تایبەت رۆڵی خۆی ببینێت و دەرفەتی پێبدرێت، ژینگەیەكی رێكوپێك لەم وڵاتەدا بۆ كەرتی تایبەت دروست ببێت، كە كەرتی تایبەت دینەمۆی پێشكەوتنی هەر وڵاتێكە. هەروەها لەرووی سیاسیشەوە تەدەخولی كەرتی تایبەت نەكرێت، ئەوان ئیشی خۆیان بكەن، ئەوا زۆر مەجال هەیە كە عێراق بەرەو پێشەوە بڕوات".
دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد، ساڵانە گەنجێكی زۆر لە زانكۆ دەردەچن و چاوەڕوانی ئەوە دەكەن دابمەزرێن، كەچی لە عێراق و كوردستان توانایەك نییە "بۆ نۆژەنكردنەوەی ئێركوندێشنێك". بۆیە بۆ ئەم كارانە پشت بە تواناكانی دەرەوە دەبەسترێت. سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێیوابوو دابەشكردنی سامانی نەوت وەك جۆرێك لە بیمەی لێهاتووە پارەكە دەگەڕێتەوە ئێتر یەكسەر بەسەر خەڵكەكە دابەش دەكرێت، بۆیە پێیوابوو كە دەبێت بە جددی هەڵوەستە لەسەر ئەم بابەتانە بكرێت.
دنیا دەیانەوێ عێراق رۆڵی خۆی لە زامنكردنی وزە هەبێت با ئەو دەرفەتە لەدەست نەدرێت
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە، ئەگەر پستبەستن بە نەوت بۆ مووچە بەم شێوەیەی ئێستا بێت "ئەوا عێراق لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرەو كارەسات دەڕوات". سەرۆك نێچیرڤان بارزنی لەكۆتایی قسەكانی لەسەر ئابووری گوتی، "دەبێت بەجددی بیر لەوە بكرێت و یاسا دەربكرێت بۆ ئەوەی پشتبەستنی ئابووری عێراق بە نەوت و گاز كەم بكرێتەوە، ماقووڵ نییە عێراق بەو توانایەی خۆیەوە ئێستایش كارەبا و گاز لە وڵاتانی تر هاوردە بكات و گازی خۆشی بسووتێ. لە كاتێكدا دنیا و ئەوروپا و هەموو لایەك دەیانەوێ عێراق رۆڵی خۆی ببینێ لە زامنكردنی وزە لە ئەوروپا و جیهان، ئەمە ئەو دەرفەتەیە كە بۆ ئەم وڵاتە رەخساوە و با لە دەست نەدرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment