سەرۆكی فەڕەنسا هۆشداری لەسەر عێراق داوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 28/ شوبات/2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت باس لەو كتێبە دەكات كە لە لایەن مۆریس گۆردۆ مۆنتانی نووسیوە كە پێشتر راوێژكاری دیپلۆماسی جاك شیراكی سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا بووە و لە بەشێكی كتێبەكە باسی لە هەڵگیرسانی شەڕی عێراق كردووە.
كتێبەكە بە ناوی "ئەوانیتر وەك ئێمە بیرناكەنەوە" بڵاوكراوەتەوە لە كتێبەكەدا باس لەوە كراوە، سەرۆكی فەڕەنسا هۆشداری بە جۆرج دەبڵیوبۆش داوە، كە هەڵگیرسانی شەڕ لە دژی عێراق وا دەكات ئەو موزایيكە لاوازە هەڵبوەشێتەوە كە لە عێراق هەیە، بەڵام ئەمریكییەكان ئەو هۆشدارییەیان فەرامۆش كردووە.
مۆنتانی باس لەوە دەكات لە ساڵی 2002 وەوە دیار بوو كە بۆش ئامادەكاریی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی عێراق دەكات لە تشرینی دووەمی 2002 شیراك و بوش لە پراگ كۆبوونەتەوە، بۆش باسی گرنگی شەڕەكەی كردووە، كەچی شیراك بە كورتی وەڵامی داوەتەوە و گوتوویەتی، "جەنگ لە سەقامگیری ناوچەكە دەدات، ناوچەكە دەبێتە سەرچاوەی ئاژاوە و شەپۆلێكی تیرۆر دەردەكەوێت كە زاڵبوون بەسەری ئاسان نابێت".
ئەمریكا و بەریتانیا لە ئاداری 2003 جەنگیان لە دژی عێراق هەڵگیرساند و لە نۆی نیسانی 2003 رژێمی بەعس لە عێراق رووخا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment