ئێران : سوپاى پاسداران ئاماده‌یه‌ مه‌شق به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ سابت عه‌باسى وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى راگه‌یاندووه‌، نابێت خاكى عێراق له‌ دژى ئێران به‌كاربهێنرێت و فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانیش به‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى راگه‌یاندووه‌، سوپاى پاسداران ئاماده‌یه‌ مه‌شق به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/ شوبات/2023 سابت عه‌باسى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له‌ تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئێران و چه‌ندان به‌رپرسى ئێرانى كۆبووه‌وه‌، له‌ میانه‌ى دیدارێكدا ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى راگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ى ئاسایشى عێراق به‌ ئاسایشى خۆى ده‌زانێت، بۆیه‌ نابێت خاكى عێراق له‌ دژى ئێران به‌كاربهێنرێت.

حوسێن سه‌لامى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانیش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌، پێی راگه‌یاندووه‌ سوپاى پاسداران ئاماده‌یه‌ مه‌شق به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بكات.

سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ یه‌كێك له‌ هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ئێران داده‌نرێت، به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تاى وه‌ك گرووپێكى چه‌كدار له‌ ساڵى 1978 دامه‌زراوه‌ و نزیكه‌ى 500 هه‌زار چه‌كدارى هه‌یه‌. ئه‌و هێزه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خراوه‌ته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین