ئۆكراینا خۆی بۆ سەركەوتن بەسەر رووسیا ئامادە دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (24/ شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە سەرۆكی ئۆكراینا لە ساڵیادی دەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا رایگەیاند، ئێمە هەموو كارێك دەكەین بۆ سەركەون لەو جەنگە، ئێمە بەهێزین ئامادەین بۆ هەموو شتێكت، بەسەر هەمووانیش سەردەكەوین، چونكە ئێمە ئۆكراینین.
زیلینسكی لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، دەبێت رووسیا لە ئۆكراینا شكست بهێنێت، دەبێت رووسیا بیری تۆڵەسەندنەوە بۆ هەتاهەتایە دەستبەرداری هەڕەشەكانی بێت لە هەموو ئەو وڵاتانەی هەڕەشەی سەربازی مۆسكۆیان لەسەرە.
سەرۆكی ئۆكراینا پێی وایە جیهان دەتوانن كارەكانی ئۆكراینا ببینین، جەنگاوەرانی وڵاتەكەشی بە پاڵەوان ناودەبات، كە چۆن بەرگریان لە كیێڤ و ئۆزڤستاڵ و خاركێف و ماریۆپۆل و خێرسون ناوچەكانی تری ئۆكراینا كردووە.
لە (24)ی شوباتی ساڵی رابردوو بە فەرمانی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا سوپای مۆسكۆ هێرشی فراوانی بۆ سەر رئۆكراینا دەستپێكردووە، تا ئێستا زیاتر لە (150) هەزار كەس لە هەردوولا بریندار و كوژراو هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment