یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی دەچێتە قۆناغێكی نوێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ نووسینەوەی پێناسەی چەمكەكان لە رووی تەكنیكیەوە لبژینەیەكی هاوباش بۆ چۆنییەتی بەرێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان پێدەهێنن.

ئەمڕۆ هەینی (24/شوبات/ 2023) باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی زۆر باش دەڕوات لەنێوان هەردوولا، ئەویش لەسەر راسپاردە و ئەو رێککەوتنەی لە هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کراوە کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدارن.

لە بەشێكی تری قسەكانی عەوادی گوتی، "لە بەرنامەی حکومەتیشدا هاتووە، هەرێم بە ئاراستەی بەغدا هەنگاو دەنێت بە شێوەیەکی زۆر باش هەروەها بەغداش هەنگاو بەرەو هەرێمی کوردستان دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەردوولا. یاسای نەوت و گاز زۆر گرنگە، دڵنیایی بەحکومەتی عێراق دەدات و هەروەها دڵنیایی بەهەرێمیش دەدات."

لە لایەكی ترەوە سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، چەند لایەنێک هەن ناهێڵن نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆ بفرۆشرێت لەهەمان کاتیشدا دەیانەوێت کۆنترۆڵی ئابووریی هەرێمی کورستان بکەن. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمە رازی نییە. ئێمە چەند خاڵێکی گشتی و هاوبەشمان هەیە، خۆشبەختانە گەیشتووینەتە ئەنجامێک لەسەر ئەوەی دەبێت عەقڵیەتی فیدراڵی بخرێتە نێو یاسای نەوت و گاز.

ماوەی (18) ساڵە یاسای نەوت و گاز ئامادە كراوە، بەڵام تا ئێستا رەوانەی پەرلەمانی عێراق نەكراوە، بۆ ئەوەی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین