عێراق زیاتر له‌ ترلیۆن دۆلارى له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، عێراق ترلیۆنێك و 320 ملیۆن دۆلارى له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ندێكیان دزراون و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون، هه‌ندێكى تریش پاره‌ى عێراقییه‌كانه‌ به‌ قاچاج بردراونه‌ته‌ وڵاتانى دنیا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/ شوبات/2023 راپۆرتی سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و بڕى پاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

غازى فه‌یسه‌ڵ حوسێن به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى عێراق بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى له‌ لێدوانێكى بۆ سكاى نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كان ئێستا عێراق بڕى ترلیۆنێك و 320 ملیۆن دۆلارى له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌، زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ پاره‌ى عێراقى تێدایه‌.

له‌ به‌شێكى لێدوانه‌كه‌ى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ ده‌دات، بڕێك له‌و پاره‌یه‌ كه‌ به‌ 300 ملیار دۆلار مه‌زنده‌ ده‌كرێت، پاره‌ى وه‌به‌رهێنه‌ره‌ عێراقییه‌كان له‌ ترسى گرووپه‌ میلیشیاكان و مافیاكانى ناوخۆ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون.

له‌دواى 2003وه‌ باس له‌ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت و به‌ڵام به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ سكاى نیوز ئه‌و پاره‌یه‌ى گێڕدراوه‌ته‌وه‌ عێراق زۆر كه‌مه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین