بانكى ناوه‌ندى عێراق 200 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكى ناوه‌ندى عێراق رايگه‌یاند، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ نرخى فه‌رمى هه‌زار و 205 دینارى عێراق بۆ هه‌ر دۆلارێك.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/شوبات/2023 بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، 203 ملیۆن و 926 هه‌زار و 209 دینارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ نرخى فه‌رمى هه‌زار و 305 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێک، كه‌ بۆ حه‌واڵه‌كردن به‌ كارتى ئه‌لیكترۆنى ده‌كاته‌ هه‌زار و 310 دینار. 

له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ خراوه‌ته‌ڕوو 114 ملیۆن و 526 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ حه‌واڵه‌كراوه‌ و ئه‌ویتر كه‌ زیاتر له‌ 59 ملیۆن دۆلار بووه‌ به‌ شێوه‌ى دراو فرۆشراوه‌. 18 بانك و 118 كۆمپانیاى له‌ فرۆشتنى ئه‌مڕۆى بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌شدار بوون.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى 2022 به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار ناجێگر و دواجار حكومه‌تى عێراق له‌م مانگه‌دا بڕیارى دا نرخى هه‌ر دۆلارێك به‌ هه‌زار و 305 دینار دیارى بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین