وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: عێراق رێكاریى گرنگى گرتووه‌ته‌به‌ر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ى كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو گوتى، "عێراق رێكایى گرنگى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى دژ به‌ ئێران".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/شوبات/2023 ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، باسیان له‌ هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌یان كرد له‌سه‌ر چه‌ندان بابه‌تى سیاسى.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سوپاى عێراق ده‌كات گوایه‌ به‌ بۆنه‌ى ئه‌وه‌ى رێكاریى "گرنگ"ى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌و هێزه‌ كوردییانه‌ى دژایه‌تى ئێران ده‌كه‌ن و له‌ خاكى هه‌رێمى كوردستانن. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران باسى له‌وه‌یش كرد له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن باسى ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووە و ده‌ڵێ، "حكومه‌تى عێراق سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌بێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر وڵاتانى دراوسێ".

له‌كۆتایى ساڵى رابردوو ئێران چه‌ندان جار به‌ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشى كرده‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌ بیانووى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات، هه‌فته‌ى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك حكومه‌تى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتن ده‌كرێت بۆ پاراستنى سنووره‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین