سوودانى: سێ ساڵى تر ده‌بین به‌ خاوه‌نى گازى خۆمان کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌ بۆنه‌ى ده‌ستپێكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت و گاز له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت ئاماده‌بوو له‌وێ رایگه‌یاند، سێ ساڵى تر عێراق به‌قه‌د پێداویستى خۆى گازى سروشتى به‌رهه‌م ده‌هێنێ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/شوبات/2023 محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تى عێراق كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى پێویستى خۆى گازى سروشتى به‌رهه‌م بهێنێێ و گوتیشى، "رووكردنه‌ وه‌به‌رهێنانى ئه‌و گازه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌رده‌چێت و به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ و بۆ به‌دیهێنانى چاكسازى ئابوورییه‌ كه‌ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌".

سوودانى ده‌شڵێ، "یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ته‌نگژه‌ى كاره‌با نه‌بوونى سووته‌مه‌نییه‌، ئێمه‌ به‌ به‌هاى 10 ترلیۆن دینار ساڵانه‌ گاز هاورده‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانیش هاورده‌ ده‌كه‌ین، كه‌چى عێراق خۆى به‌هه‌مهێنه‌ر و سه‌رچاوه‌ى نه‌وته‌".

به‌گوێره‌ى هه‌ندێك راپۆرت عێراق ساڵانه‌ به‌ به‌هاى 10 ملیار دۆلار گاز به‌ فیڕۆ ده‌دات و له‌ به‌رانبه‌ردا گازێكى زۆر به‌ تایبه‌تى له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین