ئۆپۆزسيۆنى توركيا داوا دەكات فرۆشتنی خانوو بە خەڵكی بیانی قەدەغه بكرێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
دوای روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه بۆيه‌كه‌مجار شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن كۆبوونه‌وه له راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكرده‌وه، لە راگەیێندراوەكە به‌بيانووى ئه‌وه‌ى له‌پاش روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه له ههنگاوهكانيان دواكه‌وتووه، هه‌موو هه‌ڵه‌كانى حكوومه‌تیش دواى بوومه‌له‌رزه‌كه ئاشكرابووه، ره‌خنه‌يه‌كى زۆریشيان له‌حكومه‌ت گرتووە.
دوێنێ شەممە شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن به ميواندارى تەێمل كهرموڵا ئۆغڵو، سەرۆكی پارتى سه‌عاده‌ت به‌به‌شدارى كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى گه‌ڵى كۆمارى (جه‌هه‌په) و میراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى ئی پارتى و عه‌لى باباجان سه‌رۆكى پارتى ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى و ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى ئاينده و گوڵتين ئۆيساڵ، سه‌رۆكى پارتى ديموكرات كۆبوونه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌يان نزيكه‌ى چوار كاتژمێرى خاياند له‌پاشان راگەێندراوێكی هاوبهشييان بڵأوكردهوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌ی ئەو پارتانە جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه كردەوە، كه ده‌بێت له به‌رانبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه بیگیرێتەبەر.
دواتریش لە راگەیێندراوێكدا داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن هيچيتر زه‌وى و خانوو به هاووڵاتیانی بيانييه‌كان نه‌فرۆشن.
شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن پێش ئه‌وه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه رووبدات برياربوو كۆببنه‌وه بۆ دياريكردنى ناوى كانديدى هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌يان هه‌ڵوه‌شانده‌وه له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بهروارێكيان ده‌ستنيشانكرد بريارياندا له دووى ئادار بۆ دياريكردنى ناوى كانديدهكهيان وەك ركابەری ئه‌ردۆغان كۆبنه‌وه.
لە راگەیێندراوەكە هاوبهشەكە داواده‌كه‌ن ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى بەرانبەر بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌گرنه‌به‌ر به "ده‌قى سياسه‌ته هاوبه‌شه‌كان"بكرێت، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى تونديان له حكوومه‌ت گرتووە به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه بوومه‌له‌رزه‌ى زۆرى لێ رووده‌دات به‌ڵام پێش ئه‌و كاره‌ساته نه‌يانتوانيوه وه‌ك پێويست هيچ ئامادهكاریيهكى پێويستی بۆ ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ى نه‌بێته كاره‌ساتێكى له‌م شێوهييه.
لە راگەیێندراوەكە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هيچ راپۆرتێكيان وه‌رنه‌گرتووه بۆ ده‌ركردنى لێبورده‌ى ناوچه‌گه‌رى بۆ ئه‌و بينايانهى كه به‌رگه‌ى بوومه‌له‌رزه ناگرێت، چاويان له كرێى زۆر بووه ئه‌مه‌ش بووه هۆى دهرگايهك بۆ گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى بيناسازى كه ميلله‌ته‌كه‌مان به‌و هۆيه‌وه پارهيهكى زۆريان لێوه‌رگيراوه.
شەش پارتەكە حكوومه‌تی توركیا به هۆكارى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌يه تاوانبارده‌كه‌ن و ئاماژە بەوە دەكەن، له‌ده‌ستدانى شه‌فافيه‌ت و شايستهيى و مافى خه‌ڵك كه له هه‌موو داموودهزگاكانى حكوومه‌ت هه‌يه راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه كه نه‌توانرێت هيچ كارێك بكرێت له پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و بومهلهرزهيه. به‌داخه‌وه پرۆسه‌ى كاره‌ساته‌كه به باشى به‌رێوه نه‌بردراوه، كاره‌كانى گه‌ران و رزگاركردن دواكه‌وتوو بووه، هه‌ر له‌سه‌رتادا دابه‌شكردنى پێداويستييه سه‌ره‌تاييه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى هه‌ماهه‌نگ و دروست نه‌توانرا چالاكييه‌كان ئه‌نجام بدرێت. له‌دواى ئه‌مانه‌ش كاريگه‌رى ئه‌م كاره‌ساته گه‌يشتۆته بارودۆخێكى مه‌ترسيدار.
هه‌روه‌ها له به‌ياننامه‌كه‌دا ئهمانهشيان خسته‌ڕوو، له دواى بوومه‌له‌رزه‌كه هيچ به‌رنامه‌يه‌ك دانه‌نراوه سه‌باره‌ت به كۆچى ناوخۆيى هه‌موو هه‌ڵه‌كان كه‌مته‌رخه‌مى ئاشكران هه‌موو به‌رپرسياريه‌تييه سياسيه‌كان له‌گه‌ڵ فايلهكانيان له مێشكماندا تۆمار كراون.
ئێمه وه‌ك هاوپه‌يمانيه‌تى ميللهت ئاگادارى ئه‌و بهرپرسيارێتييه قورسه‌ى سه‌ر شانمانين، ئێستا له پێشماندا تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى قورس چاوه‌روانمانه ئه‌و كاره‌ساته‌ى دروست بووه ده‌بێت وانه‌كانى لێ هه‌ڵبژێرين بۆ وڵاته‌كه‌مان و داهاتوومان به مێشكێكى هاوبه‌ش ناچارين بنيات بنێينهوه. بريارماندا به دروستكردنى كۆمسيۆنێك بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه‌ى كه له ئێستا‌و داهاتوو ئه‌نجام ده‌رێت بۆ نه‌هێشتنى كاريگه‌رييه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه بۆ ئه‌نجامدانى توێژيينهوهى په‌يوه‌ندى داره‌كان.
سه‌باره‌ت به بارودۆخى ناوچه‌كانيش ده‌ڵێن، دووباره له‌و شوێنانه‌ى بوومه‌له‌رزه‌ى لێ روويداوه ئاوه‌دانبكرێته‌وه به تايبه‌ت هه‌تاى بۆ پاراستنى پێكهاته‌ى ديمۆگرافى و كۆمه‌ڵايه‌تى چونكه گرينگييهكى زۆرى هه‌يه.
شه‌ش پارهتهكه سه‌باره‌ت به بريارى خوێندنى دوور رايانگه‌ياند، خاڵى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌مان به‌تايبه‌ت سه‌باره‌ت به بريارى زانكۆكانه كه بگۆرێت بۆ خوێندنى دوور، پێويسته به زووترين كات ئه‌م برياره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌م بريارهى ئێوه چاره‌سه‌ر نييه كه مافى په‌روه‌رده‌ى كوالێتى گه‌نجه‌كانمان زه‌وت ده‌كات، بەڵكو پێويسته به زووترين كات خانووه چۆلهكانى شاره‌گه‌وره‌كان به‌كاربهێنرێت بۆ زيانلێكهوتوانى بوومه‌له‌رزه‌كه به‌و ئاراسته‌يه كار بكرێت.
له بەشێكی تری ئەو راگەیێندراوە جه‌ختيان له‌وه‌شكرده‌وه، كاتێك هاوپه‌يمانى گه‌ڵ هاته سه‌رده‌سه‌ڵات وه‌كو ئه‌وه‌ى بڵێن به‌يانى بوومه‌له‌رزه رووده‌دات به‌رێوه‌بردنى قه‌يرانه‌كان بنيات ده‌نرێت، ئه‌وه‌ى شايسته‌ى ئێوه‌يه ده‌بێته بنه‌ما له ئيدارهكانى ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سوورياش داوا لهكۆمهڵگهيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سووريا سارێژ بكه‌ن.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment