سەرۆك بارزانى لەگەڵ ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە کوردستانی
سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە، لەو كۆبوونەوە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، " چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن"

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/شوبات/2023) سەرۆك بارزانى لەگەڵ هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە، لە كوتەيەكدا ئاماژەى بە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هەژدەی شوبات و حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە لاوان و قوتابیان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆك بازرانى  جەختى لە گرنگیی ڕۆڵی قوتابیان و لاوان لە پێگەیاندنی کەوادیر بۆ بەردەوامیی خەباتی سیاسی و حزبی داوای کرد کە هەردوو ڕێکخراوەکە بە پلانێکی ڕوون بۆ ئایندە و بە ڕۆحێکی هەڤاڵینی و نیشتمانپەروەرانە و لەپێناو یارمەتیدانی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی لاوان و قوتابیان کۆنگرەی خۆیان ببەستن.

سەبارەت بە كۆنگرەى پارتيش گوتى ئاماژەى بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە. 

هەر لەو كۆبوونەوە، سەرۆك بارزانى باسى لەوەش كرد، چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی هاوبەشیی خۆی بۆ خەم و ئازاری زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی حەفتەی ڕابردووی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا دووپاتکردەوە و سوپاس هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی حکوومەتی هەرێم و دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و تێکڕای خەڵکی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە دەربڕى.

سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی ناوخۆی هەرێم تەوەری تری وتەکەی سەرۆک بارزانی بوون و لەمبارەیەوە سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین