رۆژنامه‌یه‌كى عێراقى: به‌ هۆى دووبه‌ره‌كى هه‌ڵوێستى شاندى كوردى لاواز ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زارى ئه‌ندامێكى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشبینى ده‌كات گفتوگۆى شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه‌یه‌كى زۆر بخایه‌نێ و به‌گوته‌ى چاودێرێكى سیاسیش ئه‌مجاره‌ هه‌ڵوێستى هه‌رێم به‌ هۆى ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى پارتى و یه‌كێتى لاواز ده‌بێت.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 13/ شوبات/2023 رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ دانوستاندنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و له‌ ناونیشانى راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "به‌غدا و هه‌ولێر.. شانده‌كان و ته‌نگژه‌كان بێ چاره‌سه‌ریین". وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، شانه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان دوو رۆژى رابردوو له‌ به‌غدا بووه‌ و تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكى فه‌رمى و نافه‌رمى نه‌كراوه‌، شانده‌كه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت وه‌ك بودجه‌ى 2023 و كێشه‌ى نه‌وت و ماده‌ى 140ى ده‌ستوور تاوتوێ ده‌كه‌ن.

 تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكى فه‌رمى و نافه‌رمى نه‌كراوه‌

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پارتى پێشبینیشى كردووه‌، گفتوگۆكان ماوه‌یه‌كى زۆر بخایه‌نن. هه‌ر چه‌نده‌ شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، كه‌چى غیاس سورچى كه‌ به‌رپرسێکه‌ له‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌، "شانده‌كه‌ى هه‌رێم ته‌نیا به‌ شاندى پارتى ده‌زانێت" و له‌گه‌ڵ  ئه‌مه‌یشدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.

ماهر جوده‌ شرۆڤه‌كارى سیاسى له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید ده‌ڵێ، "چوونى كورد  به‌ په‌رته‌وازه‌یى بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى، هه‌ڵوێستیان لاواز ده‌كات و ره‌نگه‌ ئه‌و لاوازییه‌یش هه‌ندێك لایه‌نى كوردى هان بدات بۆ ئه‌وه‌ى سازیش له‌سه‌ر هه‌ندێك مه‌رج بكه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌یش له‌ خزمه‌تى هه‌رێم نابێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین