سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى توركيا داواى دواخستنى هەڵبژاردنەكان دەكات
ئامادەكردنى: دنيا ئەحمەد
بوڵەنت ئارنج، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى توركيا رايگه‌ياند، پێويسته هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هەشتى حوزه‌يران به‌رێوه‌بچێت به‌هۆى زۆرى زیانەکانى بوومهلهرزەکەى تورکیا، کە زيانێكى زۆرى به ميلله‌ته‌كه‌مان گه‌ياندووه، پێویستە به‌زووترين كات واده‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى توركيا سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌ى وڵاته‌كه‌ى رايگه‌ياند، ميلله‌ته‌كه‌مان كاره‌ساتێكى زۆر گه‌وره‌ى تێپه‌راند له‌وانه‌يه چه‌نده‌هاساڵ كاريگهريهكهى بمێنێت، وه‌ك بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ كاريگه‌رييه‌كانى ره‌نگه بچێته كتێبه مێژووييه‌كان و بنووسرێته‌وه. ئه‌م ئازاره برين له‌دڵ و روحمانى دروستكردووه.
بوڵەنت ئارنج سه‌باره‌ت به نزيك بوونه‌وه‌ى وادەى هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئادار رايگه‌ياند، له‌ئێستادا ميلله‌ته‌كه‌مان ئامادەى هه‌ڵبژاردن نین، به‌ڵكو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ژيان و مانه‌وه‌ى خۆيان ده‌كه‌ن.
بوڵەنت ئارنج باسى له‌وه‌كرد كه، هه‌ندێك سياسهتمهتدار رايانگه‌ياندووه كه له‌وانه‌يه ههڵبژاردنهكات له‌مانگى ئايار ياخود حوزه‌يران به‌رێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌مه ناگونجێت چونكه له‌و ناوچانه‌ى بوومه‌له‌رزه‌ى لێ رووداوه (85) جێگره‌وه‌ى نوێنه‌رانى په‌رله‌مانى هه‌يه، هيچ ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه له‌م ناوچانه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
ئارنج سه‌رنجى خسته سه‌ر ناوچه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌و ده‌ڵێت، "تابلۆكه ئه‌وه‌نده به‌ئازاره، له‌وشوێنانه هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه هه‌م هه‌ردوو ليستى هه‌ڵبژاردن پوچهڵبووه هه‌م ناكرێت له‌ڕووى ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه مه‌حاڵه هه‌ڵبژاردن بكرێت. ده‌بێت ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره سه‌رژمێر بۆ دانيشتوانى ئه‌م ناوچانه بكاته‌وه تاوه‌كو به‌ده‌ركه‌وێت چه‌ند جێگره‌وه‌ى نوێنه‌رانى په‌رله‌مان له‌م شوێنانه ده‌مێنێت."
سەرۆكى پێشووى پەرلەمان پێشنيارێكى كرد بۆشێوازى دواخستنى ههڵبژراردنهكان و گوتى، من پێشنيارى زيادكردنى برگهيهك بۆ مادده‌ى (78)ى ده‌ستوور ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها به‌ته‌نيا له مادده‌ى(78)ى ده‌ستوورى ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ى ساڵێك دوابخرێت به‌هۆى شه‌ڕ. ده‌كرێت تهواكهرێك بۆ ئه‌م مادده‌يه زيادبكرێت بۆئه‌وه‌ى ههڵبژاردنهكات بۆهۆى بوومه‌له‌رزه بتوانرێت دوابخرێت. بارودۆخه‌كه ڕوونه و دياره كه ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنه‌كان نه له‌مانگى ئايار نه حوزه‌يرانى ساڵى 2023 بكرێت.
هه‌روه‌ها ئارنج له به‌ياننامه‌يه‌كدا سێ پێشنبارى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو رايگه‌ياند، هه‌ڵبژاردنى گشتى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆييه‌كانى ساڵى (2024) تێكه‌ڵ بكرێت.
سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى توركيا له پێشنيارى دووه‌مى ده‌ڵێت، ده‌كرێت وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى دووه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان له تشرينى دووه‌مى ساڵى (2023) به‌رێوه ببردرێت.
پێشنيارى سێيهميشم ئه‌مه‌يه، هه‌موو پارتهسياسيهكان به هاوبه‌شى له‌سه‌ر به‌روارێك ڕێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتێكى دياريكراو به‌رێوه بچێت.
له‌لايه‌كي ترئيدريس شاهين، گوته‌بێژى پارتى ديڤا رۆژى دووشه‌مه له به‌رنامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندبوو، كاردانه‌وه‌ى خۆيان پيشاندا به‌رامبه‌ر به‌و بانگه‌شانه‌ى كه گوايه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پاش ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌يه دواده‌خرێت.
شاهين ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌ستوورى ئێمه له‌سه‌رووى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا و حزبى ئهكپارتييه، ئێمه دژى دواخستنى ههڵبژاردنهكانين.
لە بەرامبەردا كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په سه‌باره‌ت به دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئايار رايگه‌ياند، ده‌ستوورى تورکیا زۆر ڕوونه، ته‌نيا ده‌توانرێت له بارودۆخى شه‌ڕدا هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت، له‌ئێستادا كه هيچ شه‌ڕێك ڕووينه‌داوه ناتوانين هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخهين.
كليچدارئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هيچ كه‌سێك ناتوانێت فۆرمێکى ياسايى دروست بكات به دروست كردنى بيانووى تر ته‌نيا ياساو ده‌ستوور ده‌توانن. ده‌ستوورێك هه‌يه و توركيا خاوه‌نى ده‌وڵه‌تێكى ياسايه به‌قسه‌ى وان ناكرێت.
سه‌رۆكى جه‌هه‌په، سه‌باره‌ت به قسه‌كانى بوڵه‌نت ئارنج ره‌خنه‌ى گرت و گوتى، ئايا مه‌به‌ستى چييه له‌م داواكارييه، ئه‌م داواكارييه‌ى تۆ واتا باياسايهكى تايبه‌ت بۆ كه‌سێك دروست بكه‌ين، له ديموكراسيدا تێگه‌يشتنێكى ئاواى نييه، ئه‌و داواكارييه‌ى تۆ ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌ته خێڵهكييهكانيش نابێت، ماوه‌ى ياسايى ده‌ستوور ڕێگه به هيچ لێكدانهوهيهكى تر نادات و له ده‌ستوور مادده‌يه‌ك هه‌يه هيچ ئيمتيازێك به كه‌س و حزب و گروپێك نادات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment