وه‌زیرى دارایى عێراق: خه‌ریكى ته‌واوكردنى بودجه‌ین
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/ شوبات/2023 ته‌یف سامى له كۆڕبه‌ندى دارایى عه‌ره‌بى كه له ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو، به‌شدار بوو، باسى له‌و ئاڵه‌نگارییانه كرد كه رووبه‌ڕووى ئابوورى و دارایى عێراق ده‌بنه‌وه. ته‌یف سامى له كۆڕبه‌نده‌كه باسى كێشه‌كانى دۆلارى كردووه و گوتویه‌تى، "له‌سه‌ر ئاستى حكومى و جه‌ماوه‌رى به‌ره‌نگارى ئه‌م كێشه‌یه بووینه‌ته‌وه"
ئاشكرایشى كردووه ئه‌وان ئاماده‌كاریى بۆ بودجه‌ى گشتى ساڵى 2023 ده‌كه‌ن، به‌ڵام زانیارى زیاترى ئاشكرا نه‌كردووه. كه‌چى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان گوتویه‌تى، "كورتهێنانى بودجه‌ى ئه‌مساڵ 30 تا 35 ترلیۆن دینار ده‌بێت".
موعین كازمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێ، "قه‌باره‌ى بودجه له‌نێوان 165 تا 170 ترلیۆن دینار ده‌بێت و كورتهێنانه‌كه‌یشى 30 تا 35 ترلیۆن ده‌بێت و له چه‌ندان رووه‌وه ئه‌م كورتهێنانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه یه‌كێكیان زیاده‌ى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه كه له یاساى پاڵپشتى فریاكه‌وتنى ئاسایشى خۆراك ماوه‌ته‌وه".
عێراق ساڵى رابردوو به هۆى كێشه سیاسییه‌كانه‌وه بودجه‌ى نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 2023 حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق دووپات له‌سه‌ر دانانى بودجه‌ى گشتى ده‌كه‌نه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment