چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ته‌نگژه‌ى دۆلار ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى كازمى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن فه‌دعەم سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ پرۆسه‌ى دانوستاندنى ئه‌مریكا و عێراق له‌باره‌ى دۆلار به‌ ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌شڵێ، "حكومه‌تى كازمى له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوو".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/شوبات/2023 حوسێن فه‌دعه‌م سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دانوستاندنى عێراقى له‌ واشنتن “زۆر به‌ ئه‌رێنى” به‌ڕێوه‌ده‌چێت و  بانكى فیدڕاڵى و وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ و  وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پاڵپشتى سه‌قامگیرى عێراق و بازاڕه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى شیعه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئێستا عێراق چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ حكومه‌تى ئێستا عێراق ده‌یه‌وێ رێكارییه‌كانى ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام حكومه‌تى پێشوو به‌ سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى كه‌مته‌رخه‌مى كردووه‌ و رێكارییه‌كانى دواخستووه‌.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردووه‌وه‌ ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك رێكاریى نوێى له‌سه‌ر پێدانى دۆلار به‌ عێراق په‌یڕه‌و كردووه‌ و ئه‌مه‌یش ناسه‌قامیگرى له‌ به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار دروست كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین